تەرمی قوربانییەکی دیکەی کەشتییە ژێرئاوکەوتووەکەی قوبرس دۆزرایەوە
پووختەى هەواڵەکە
- تەرمی قوربانییەکی دیکەی کەشتییە ژێرئاوکەوتووەکەی قوبرس دۆزرایەوە.
- تاوەکو ئێستا تەرمی 20 کەس دۆزراوەتەوە.
- هەشت کەس بێسەروشوێنن.
- گەڕانی تیمەکانی تورکیا و قوبرس بەدوای تەرمی ئەو کەسانەدا بەردەوامە.
ئیدارەی قوبرسی باکوور بڵاویکردەوە، تەرمی یەکێکی دیکەیان لە سەرنشینە بێسەروشوێنەکان دۆزیوەتەوە و بە مەبەستی دیارییکردنی ناسنامەکەی، تەرمەکە ڕەوانەی پشکنینی دی ئێن ئەی کراوە.
بە گوێرەی دوایین زانیاری:
- تاوەکو ئێستا لە کۆی 28 کەس بێسەروشوێن.
- تەرمی 20یان دۆزراونەتەوە و گەڕان بە دوای هەشت کەسەکەی دیکەدا بەردەوامە.
ڕۆژی 30ـی ئابى ڕابردوو، کەشتییەکی نەفەرهەڵگر کە 267 کەسی لەسەربوو، بە دووری چوار میل لە کەناراوەکانی بەندەری گیرنەی قوبرسی باکوور ژێرئاوکەوت. هاوکات پێش ئەوەی کەشتییەکە بە تەواوی ژێرئاو بکەوێت، زۆربەی گەشتیارەکان ڕزگار کران.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکەوە دەست میدیای تورکیا کەوتوون، بەشی پێشەوەی کەشتییەکە لە 17ـی حوزەیرانەوە، واتە نزیکەی دوو مانگ و نیو بەر لە ڕووداوەکە، زیانی بەرکەوتووە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەی جدیی لە کەشتیسازیی هەبووە. بەڵام بە فەرمانی کاپتنی کەشتییەکە، کارمەندانی دەستەی کەشتیوانی بە بەکارهێنانی بۆیاخ، سیلیکۆن، سیکۆتین و چەسپ هەوڵی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی زیانەکەیان داوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
1 کاتژمێر پێش ئێستا