لە ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکەی ئیستانبوڵ 10 کەس بێسەروشوێن بوون

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنی کەشتییەکەی تورکیا پێش ژێرئاوکەوتنی
دیمەنی کەشتییەکەی تورکیا پێش ژێرئاوکەوتنی

پووختەی هەواڵەکە:

  • کەشتییەکە سەرەتای ئەم مانگە لە دەریای مەڕمەڕە ژێرئاوکەوتووە.
  • کەشتییە ژێرئاوکەوتووەکە ڕۆژی دووی ئەیلول لەگەڵ کەشییەکی دیکەدا پێکیاندادا.

گەڕان بەدوای تیمە 10 کەسییە بێسەروشوێنبووەکەی ئەو کەشتییە بەردەوامە، سەرەتای ئەم مانگە لە دەریای مەڕمەڕە ژێرئاوکەوت.



بەرەبەیانیی ڕۆژی دووی ئەیلول، لە دووری 35 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئیستانبوڵ لە دەریای مەڕمەڕە، دوو کەشتی پێکیاندادا و یەکێکیان ژێرئاوکەوت.


بەردەوامی گەڕان و پشکنینی تیمەکانی تورکیا

  • لەو تیمە 10 کەسییە تاوەکو ئێستا تەرمی هیچ یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.
  • ئەو کەشتییەی ژێرئاوکەوت 10 کەسی تێدا بووە و تاوەکو ئێستا تەرمی هیچ یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.
  • گەڕان و پشکنینی تیمە تورکییەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی تیمە 10 کەسییەکە بەردەوامە.
  • خێزان و کەسوکاری بێسەروشوێنبووەکانیش، ڕۆژانە لە کەناراوەکانی ئیستانبوڵ چاوەڕێی ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکان دەکەن.


گەڕان و پشکنینی تیمە تورکییەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی تیمە 10 کەسییەکە بەردەوامە و خێزان و کەسوکاری بێسەروشوێنبووەکانیش، ڕۆژانە لە کەناراوەکانی ئیستانبوڵ چاوەڕێی ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکان دەکەن.

لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە و تیمی کەشتییەکەی دیکە بەندکراون.


لەسەر ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە لە تیمی کەشتیوانیی کەشتییەکەی دیکە بەردەوامە و کاپتنەکانی کەشتییەکە بەندکراون.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

پێشهاتی نوێ لە دۆسییەی کچە کوژراوەکەی ئامەد ڕوویدا

ئەمریکا سزای بەسەر بانکێکی تورکیادا سەپاند

بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان لێکۆڵینەوە لە ئەحمەد داودئۆغڵو دەستیپێکرد

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا