هۆکارە باوەکانی ئازاری شان لە کاتی خەودا
ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. رەنج موحەممەد، پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و شکاوی، دەڵێت '' ئەمانە هۆکارەکانی ئازاری شانن لە کاتی خەودا ''
- هەوکردن یان پچڕانی ژێیەکانی ماسولکەکانی شان، باوترین هۆکاری ئازاری شانە، پاڵکەوتن فشاری ڕاستەوخۆ دەخاتە سەر ژێیە بریندارەکە
- هەوکردنی کیسی جومگەی شان، بۆشایی جومگەکە تەسک دەبێتەوە و لە کاتی پاڵکەوتندا دەپەسترێت
- بەستنی شان: جومگەکە ڕەق دەبێت و شەوان ئازارەکەی چەند هێندە دەبێت
- سووانەوەی کڕکڕاگە: نەجوڵانی جومگەکە لە شەودا دەبێتەهۆی دروستبوونی ئازار
- کێشەی کڕکڕاگەی مل: دەبێتەهۆی دروستبوونی فشاری سەر دەمار و ئەمەش ئازار لە شاندا دروست دەکات
چارەسەری ئازاری شان لە کاتی خەودا
- لەسەر شانی تووشبوو مەخەوە، باشترین شێواز لەسەر پشتە
- سەرینێکی بچووک بخرێتە ژێر ئەنیشک تاوەکو کێشی قۆڵ شان ڕانەکێشێت
- ئەگەر ئازارەکە بەردەوام بوو، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بۆ دەستنیشانکردنی دروستی حاڵەتەکە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
2 کاتژمێر پێش ئێستا