بڕیارێکی مێژوویی؛ نزیکەی یەک ملیۆن فەرمانبەری گرێبەست لە عێراق دەکرێنە هەمیشەیی

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا
گردبوونەوەى مامۆستایانى گرێبەست
گردبوونەوەى مامۆستایانى گرێبەست

پوختەی هەواڵەکە

  • ئەندامێکی لیژنەی دارایی:  نزیکەی یەک ملیۆن کارمەندی گرێبەست لە بودجەى عێراق دەکرێنە هەمیشەیی
  • لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 87  هەزار فەرمانبەر و مامۆستاى گرێبەست هەن

عەلى موسەوى، ئەندامى لیژنەى دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، "بۆ ماوەی دوو مانگ لە ناو وەزارەتى دارایی گفتوگۆ لەسەر گرێبەستەکان کراوە تاوەکو گەیشتوون بە ڕێککەوتنێک بۆ جێگیرکردنیان لە ڕەشنووسی بودجەى 2027ـى عێراقدا".


ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق:

  • عەلى موسەوی: نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە کارمەندانی گرێبەست و ڕۆژانە هەن کە وەک میلاکی هەمیشەیی جێگیر دەکرێن، بەبێ مەرجی ساڵانی خزمەت.
  • ئەحمەد مەساری: لیژنەی دارایی ئەنجوومەنى نوێنەران بۆ دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی، بەمەبەستی جێگیرکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و کارمەندانی ڕۆژانە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا بەجدى کارى کردووە.

گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 87 هەزار فەرمانبەر و مامۆستاى گرێبەست بوونیان هەیە، کە هەرێمى کوردستان داواى کردووە لە بودجەى 2027 بکرێنە هەمیشەیی.

لە عێراق لە بەشێکى زۆرى وەزارەتەکانى نەوت و شارەوانى گواستنەوە و وەزارەتەکانى دیکەدا کارمەندى ڕۆژانەیان هەیە، کە بەتێکڕا مانگانە 350 هەزار دینار وەردەگرن و لەپڕۆژە بودجەى 2027ـى عێراق جێگیر کراوە کە لە یاساکەدا بکرێنە میلاک و دابمەزرێن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بەغداد مەرج بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێم دادەنێت

وەزارەتی دارایی عێراق: بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 جێگیرکرا

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا