پاش تۆبە کردن فەزڵ شاکر دەگەڕێتەوە بۆ سازکردنی کۆنسێرت

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • لە ساڵانی ڕابردوودا دەستبەرداری پیشە هونەرییەکەی بوو و چووە ناو گرووپێکی توندڕەوی لوبنان
  • تۆبەکردنی خۆی لە پێشکەشکردنی گۆرانی ڕاگەیاند
  • پاش 14 ساڵ دابڕان خۆی ڕادەستی سوپای لوبنان کرد
  • دادگایی کرا و چەند تۆمەتێکی گەورەی لەسەر لابرا
  • هێشتا چەند دۆسیەیەکی لەسەر ماون
  • ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ نمایش و بڕیارە لە سعودیە کۆنسێرت سازبکات

چاودێران جەخت لەوە دەکەنەوە: وڵاتی سعودیە، پاڵنەری سەرەکییە بۆ گەڕانەوە و جوانکردنی وێنای فەزڵ شاکر لە ناوەندە هونەرییەکاندا.


تورکی ئال شەیخ، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی دەستەی گشتیی خۆشگوزەرانیی سعودیە:

  • کۆنسێرتەکەی فەزڵ شاکر بە ناونیشانی "گەڕانەوەی غایبەکە" بەڕێوەدەچێت
  • لە سەکۆی شانۆیی ئەبوبەکر سالم لە ڕیاز کۆنسێرتەکەی سازدەکات
  • ڕێکەوتی 22ی تشرینی یەکەم کۆنسێرتەکە سازدەکرێت

گەرچی فەزڵ شاکر ڕاستەوخۆ لە هەوادارەکانی دوور بوو:

  • تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پاڵنەر بوون بۆ زیندوو هێشتنەوەی میراتە هونەرییەکەی
  • لایەنە سعودییەکان هۆکارن بۆ گەڕانەوەی بۆ هونەر
  • گرنگییەکی زۆری پێ دەدرێت و بەڵگەفیلم و بەرنامەی لەسەر تۆماردەکرێت

فەزڵ شاکر چی بەسەر هاتبوو؟ بیزانە...

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا