خۆپیشاندان تەنگى بە پێدرۆ سانچێز هەڵچنیوە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات

یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
خۆپیشاندەرانى ئیسپانیا بەردەوامن لە داواکردنى مافەکانیان و داواکارییەکانیان
خۆپیشاندەرانى ئیسپانیا بەردەوامن لە داواکردنى مافەکانیان و داواکارییەکانیان

پووختەى هەواڵەکە

  • پاش ڕەتکردنەوەى پڕۆژە یاساى خانوبەرە لە لایەن پەرلەمانى ئیسپانیا، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەى کرد.
  • سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: لە 29ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، تاوەکو بتوانین زیاتر کار بکەین، دەبێت پاڵپشتی بۆ خەڵک زیاد بکەین، ئەم هەڵبژاردنەش دەبێت بکرێت تاوەکو زۆرینەیەکی زیاتر لە پەرلەمان پێکبهێنرێت.


خۆپیشاندان مەدریدى پایتەختى تەنیووە

  • بەدەیان هەزار خۆپیشاندەر لە مەدرید و شارەکانی دیکەی ئیسپانیا بەهۆى نەبوونى شوێنى نیشتەجێبوون خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
  • خۆپیشاندەران داوای دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی گونجاو دەکەن لە ڕووی نرخەوە.

پێشنیازەکانی حکومەت:

  • نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی گرێبەستی کرێچییەکان.
  • سنووردارکردنی دەرکردنی ئەو کەسانەی خانووەکانییان بەکرێ گرتووە،بەڵام ئەم پرۆژەیە لەلایەن پارتە ئۆپۆزۆسیۆنەکان لە پەرلەمان ڕەتکرایەوە.
  • ئەم شکستەش لە پەرلەمان ئەو کەسانەی توڕە کردووە کە داوای باشترکردنی دۆخی خانوبەرەی وڵاتەکە دەکەن.
  • دەرخەری ئەو سەختیانەشە کە هاوپەیمانە کەمینەکەی سەرۆکوەزیران بە دەستییەوە دەناڵێنێت.

ئیسپانیا ئێستا لە ژێر یاسای بودجەی 2023 کار دەکات، ئەمە کۆتا پلانی بودجە بوو لە پەرلەمان تێپەڕێندراوە لەلایەن حکومەتی سانچێز.

خۆپیشاندانەکان ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامە، ئەو کاتەش ئاڵۆزییەکان زیاتر درووستبوو کە ژنێکی تەمەن 87 ساڵ لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە مەدرید دەرکرا.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

خۆپیشاندانەکانی ئیسپانیا؛ کرێنشینان هاواریانە بۆ دابەزاندنى نرخى کرێی شوقە

یەسنا ئومێد

1 کاتژمێر پێش ئێستا