لە تورکیا ڕێژەی هەڵاوسان بۆ مانگی ئەیلوول ڕاگەیێنرا

محەمەد عەلی 53 خولەک پێش ئێستا
ئامارەکان لەبارەی هەڵاوسان لە تورکیا جیاوازییان هەیە
ئامارەکان لەبارەی هەڵاوسان لە تورکیا جیاوازییان هەیە

پووختەی هەواڵەکە

  • بەگوێرەی ئاماری فەرمیی تورکیا هەڵاوسان بۆ خوار 30% دابەزیوە
  • ماوەی نزیکەی پێنج ساڵە هەڵاوسان بۆ ئەو ڕێژەیە دانەبەزیوە

ژمارەکانی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ مانگی ئەیلوول بڵاوکرانەوە، جیاوازیی نێوان ئاماری فەرمیی و ئاماری سەربەخۆ نزیکەی 17%ـە. بەگوێرەی داتای فەرمیی هەڵاوسان 29.73%ـیە بەڵام بەگوێرەی داتاکانی ئاماری ئابووریناسانی سەربەخۆ 46.61%ـە.



دامەزراوە تایبەتمەندەکانی تورکیا:

  • دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک) :هەڵاوسان لە وڵاتەکە لە مانگی ئەیلوولدا 1.84% زیادیکردووە و بووەتە 29.73%.
  • هاوکات گرووپی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە لە هەڵاوسان (ئەناگ) ئاماری هەمان مانگی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت هەڵاوسان لە مانگی ئەیلوولدا 2.10% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 46.61%.
  • بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، هەڵاوسان لە مانگی ئابدا 31.51% و بەگوێرەی ئەناگ 49.03% بوو.
  • بەگوێرەی ڕاپرسییەک کە لەلایەن ئاژانسی بلومبێرگ لەگەڵ 19  دەزگای جیاجیا ئەنجامدراوە، چاوەڕواندەکرا هەڵاوسان لە مانگی ئەیلوولدا 2.20% زیادبکات و ببێتە 30.30%.
  • بەگوێرەی هەمان ڕاپرسی هەڵاوسان لە کۆتایی ساڵی 2026دا دەبێتە 29.7%  و بۆ ساڵی 2027  پێشبینییان کردووە ببێتە 24%.

هەڵاوسان نرخی خواردنی فڕاندووە

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان زۆرترین هەڵاوسان جارێکی دیکە لە کاڵا بنەڕەتییەکاندا بووە، لە کەرتی خۆراک و خواردەمەنییە ناکحولییەکاندا ڕێژەی هەڵاوسان 27.62%ـە، هەڵاوسان لە گواستنەوەدا بەڕێژەی 35.10% و لە کەرتی نیشتەجێبوون، ئاو، کارەبا و سووتەمەنییشدا 39.99%ـیە.

دوایین جار هەڵاوسان لە تورکیا لە مانگی تشرینی دووەمی 2021دا واتە بەر لە نزیکەی پێنج ساڵ بۆ خوار 30% دابەزی و دواتر تاوەکو نزیکەی 65% بەرزبووەوە.

حکومەت چی دەکات؟

حکومەتی تورکیا سیاسەتێکی دژەهەڵاوسان پەیڕەو دەکات و پلانی هەیە لە کۆتایی 2027دا هەڵاوسان بۆ 21%، لە کۆتایی 2028دا بۆ 13.5% و لە کۆتایی 2029دا بۆ 9% داببەزێنێت. ئەگەرچی سیاسەتی ئەنقەرە بۆ دژەهەڵاوسان ناوە، لەجیاتی نزمکردنەوەی ڕێژەکە، بەهۆی فاکتەرە جیاجیاکان لەسەر ئاستی ئابووریی جیهان و ناوچەکە، ناتوانێت هەڵاوسان لەژێر کۆنترۆڵدا بهێڵێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئابووریی تورکیا سستترین گەشەی 6 ساڵی ڕابردووی تۆمارکرد

حکومەتی تورکیا: ڕێژەی هەڵاوسانمان بۆ 31.53% دابەزاندووە

محەمەد عەلی

53 خولەک پێش ئێستا