پزیشکانی دەرمانسازی دانەمەزراو گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن

ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەپێی وتەکانی بەشداربووانی گردبوونەوەکە وەزارەتیی تەندروستی لە خەمی دامەزراندنی دەرچووانی دانەمەزراوی پزیشکانی دەرمانسازیدا نییە
بەپێی وتەکانی بەشداربووانی گردبوونەوەکە وەزارەتیی تەندروستی لە خەمی دامەزراندنی دەرچووانی دانەمەزراوی پزیشکانی دەرمانسازیدا نییە

گردبوونەوەی پزیشکانی دەرمانسازی دانەمەزراو لە سلێمانی

  • دامەزراندنی پزیشکانی دەرمانساز لە ساڵی 2015ـەوە وەستاوە
  • دەرچووانی کۆلێژی دەرمانسازی 11 ساڵ دانامەزراون
  • تەنیا لەو ماوەیەدا کە دامەزراندنی پزیشکانی دەرمانساز وەستاوە، سێ هەزار خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کۆلێژی دەرمانسازییان تەواو کردووە
  • پزیشکانی دەرمانسازی دانەمەزراو دەڵێن: ڕێژەی پزیشکانی دەرمانساز لە ناوەندە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان چوارهێندەی وڵاتانی دراوسێ کەمترە
  • بەپێی وتەکانی بەشداربووانی گردبوونەوەکە وەزارەتیی تەندروستی لە خەمی دامەزراندنی دەرچووانی دانەمەزراوی پزیشکانی دەرمانسازیدا نییە

نوێنەری لقی سلێمانی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، دەڵێت:

  • چەندین جار نووسراومان ئاڕاستەی وەزارەتیی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ دامەزراندنی پزیشکانی دەرمانسازی دانەمەزراو و پرۆژەیاسامان ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە
  • بەبیانووی نەبوونی بوودجەوە حکومەت دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژەکانی دەرمانسازی دانامەزرێنێت

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

پزیشکانی دانەمەزراو پشتيوانى لە بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند دەکەن

ئاسۆ فازیل

2 کاتژمێر پێش ئێستا