توێژینەوەیەک: بەرزیی ئاستی هۆڕمۆنێک هۆکاری دووبارە زیادبوونەوەی کێشی جەستەیە

ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
توێژینەوەکانی ئەم دواییە بەرهەڵستی ئەو بیرۆکەیەیان کردووە کە ناچالاکی هۆکاری سەرەکیی قەڵەوییە
توێژینەوەکانی ئەم دواییە بەرهەڵستی ئەو بیرۆکەیەیان کردووە کە ناچالاکی هۆکاری سەرەکیی قەڵەوییە

 وردەکاری و ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  • توێژینەوەکانی ئەم دواییە بەرهەڵستی ئەو بیرۆکەیەیان کردووە کە ناچالاکی هۆکاری سەرەکیی قەڵەوییە
  • لە ڕابردوودا بەشێک لە توێژینەوەکان دەیانگووت هۆکارە بۆماوەییەکانی وەک تێكچوونی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی GLP1 پەیوەدنییان بە زیادبوونی کێشەوە هەیە
  • توێژینەوەکە لە مانگی ئەیلولدا لەسەر کاریگەرییەکانی هۆرمۆنێکی هاندەری ئارەزووی خواردن بە ناوی ئەسپرۆسین لەسەر قەڵەوی ئەنجام دراوە
  •  تاقیکردنەوەکە لەسەر مشك ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە مشکەکان لەکاتی زیادبوونی کێشیان هۆرمۆنی ئەسپرۆسینیان زیادی کردووە، دوای دابەزاندنی کێشیان هۆرمۆنەکە بە ئاستێکی بەرز لە جەستەیاندا ماوەتەوە، هۆکار بووە بۆ دووبارە قەڵەوبوونەوەیان

هۆکارەکانی زیادبوونی کێش

  • خواردنی خۆراکە دەستکاریکراوەکان
  • ناچالاکی و کەمیی جووڵە
  • تێكچوونی خەو
  • دڵەراوکێ و تەنگەژە دەروونییەکان
  • بۆماوەیی و تەمەن
  • بوونی هەندێک نەخۆشی

زانیاری زیاتر

بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://channel8.com/kurdish/news/69869

ئاسۆ فازیل

1 کاتژمێر پێش ئێستا