مەسرور بارزانى: هیچ هۆکارێک نییە دواى دوو ساڵ حکومەت پێکنەهاتووە

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • مەسرور بارزانى بەهۆى پێکنەهێنانى حکومەتەوە نیگەرانە.
  • مەسرور بارزانى داوا دەکات بەگوێرەى ئەنجامى هەڵبژاردن حکومەت پێکبێت.

مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان لە وتارێکیدا لە ڕێوڕەسمى ئاهەنگى دەرچوونى خوێندکارانى زانکۆى دهۆک ڕایگەیاند، هیچ هۆکارێک نییە دواى دوو ساڵ حکومەت پێکنەهاتووە و پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە.


مەسرور بارزانى چى گوت؟

  • بەداخەوە دواى دوو ساڵ لە هەڵبژاردن، تاوەکو ئێستا پەرلەمان کارانەکراوەتەوە و حکومەت پێکنەهاتووە.
  • بەهەموو شێوەیەک ئامادەبووین بۆ پێکهێنانى حکومەت.
  • دەستى دۆستایەتیمان بۆ لایەنە سیاسییەکان درێژکردووە کە نوێنەریان لە پەرلەمان هەیە.
  • بۆ ئەوەى پەرلەمان کارابکرێتەوە و حکومەت پێکبێنن، بەجۆرێک ڕەنگدانەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان بێت.
  • سه‌بری ئێمه‌ش سنووری هه‌یه‌، په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه‌ و حكومه‌ت پێكبهێنن.
  • ئامادەین لە زۆر مافى خۆمان خۆشبن بۆ ئەوەى حکومەت پێکبێت.
  • هیچ هۆکارێک نییە دواى دوو ساڵ تاوەکو ئێستا پەرلەمان کارانەکراوەتەوە و حکومەت پێکنەهاتووە.

هاوپەیمانان و حکومەتى فیدراڵ:

لە بارەى کۆتاییهاتنى ئەرکى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان، مەسرور بارزانى گوتى، تەواوبوونى ئەرکى هاوپەیمانان بە ماناى کۆتاییهاتنى پەیوەندییەکانیان نییە لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، بەڵکو شێوازەکەى گۆڕانکاریى بەسەردا هاتووە و بەشێوازێکى دیکە بەردەوامە.

گوتیشى "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى بەرەو باشتر چوون". پشتیوانى خۆشی بۆ سەرۆکوەزیران و حکومەتى فیدراڵى دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، مەرجى سەرەکییان بۆ بەردەوامى پشتیوانییەکان، جێبەجێکردنى دەستوور و پێدانى مافەکانى هەرێمى کوردستانە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

گوتەبێژى پارتى: پێویستە ئاستەنگەکانى بەردەم پێکهێنانى حکومەت لاببرێن

پارتى و نەوەى نوێ لەبارەى پێکهێنانى حکومەتەوە وەڵامى یەکدى دەدەنەوە

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا