وەزیرى دارایى لەسەر مێزەکەى چوارچێوەى هەماهەنگى ئامادەبوو

ئارام یوسف 35 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆى لەبارەی دۆخی دارایی و ئابووریى عێراق کرد.
  • جەخت لە پیادەکردنی سیاسەتێکی نەختینەیی و پەرەپێدان بۆ پاڵپشتیی ئابووری کرایەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و میوانداری فالح ساری، وەزیرى دارایی بەڕێوەچووە و تاوتوێی چەند دۆسیەیەکی گرنگیی پەیوەندیدار بە دۆخ و گوزەران و خزمەتگوزاریی هاوڵاتییان کراوە.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی:

  • گفتوگۆ لەبارەى کاروباری دارایی و ئابووری عێراق و پلانە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت کراوە.
  • تیشک خراوەتەسەر دۆسیەی ئابووری و دارایی.
  •  جەخت لە پیادەکردنی سیاسەتێکی نەختینەی و پەرەپێدانى کراوەتەوە.
  • سیاسەتەکە پاڵپشتیی سەقامگیریی ئابووری بکات و بەشێوەیەکی کرداری ئاستی بژێوی تاکی عێراق بەرزبکاتەوە و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان باشتر بکات.

دۆخى عێراق و پێشهاتە هەرێمایەتییەکان

هەر لە کۆبوونەوەکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی باسی دوایین پێشهاتە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکانى کردووە، دۆخی ناوچەکە و جیهان تاوتوێکراوە و جەخت لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق کراوەتەوە.

ئامادەبوونى وەزیرى دارایى لە کۆبوونەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکردنى پرۆژەیاساى بودجە و ئاڵنگارییەکانى بەردەم وڵات.

عێراق کە بۆ داهاتەکەى بە تەواوەتى پشت بە نەوت دەبەستێت، دۆخە داراییەکەى جۆرێک لە ناسەقامگیرى بەخۆوەبینیوە، بەتایبەت بەهۆى جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.

لە ڕەشنووسى پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیدا، نرخی فەرمی یەک دۆلار بە هەزار و 500  دینار (واتا 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار) دەستنیشانکراوە. ئەمەش جۆرێک لە گۆڕانکاری و ڕێکخستنی نوێ لە بازاڕی دراودا دروست دەکات.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

هۆکارى شڵەژانەکەى بازاڕ بەهۆى دۆلارەوە ئاشکرا بوو

ئارام یوسف

35 خولەک پێش ئێستا