ڕەشنووسى فەرمیى پرۆژەیاساى بودجە بۆ لیژنەى دارایى نەنێردراوە

ئارا ئیبراهیم 57 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵە:

  • نیگەرانییەک لە لیژنەى داراییەوە هەیە بەوەى ڕەشنووسى فەرمى پرۆژەیاساى بودجەیان بۆ نەڕۆیشتووە.
  • لیژنەکە ئەمڕۆ میواندارى فالح سارى دەکات و نیگەرانییەکانى بۆ دەردەبڕێت.
  • ڕەشنووسى بودجە گەیشتووەتە ئەنجوومەنى وەزیران.

ئەحمەد حاجى ڕەشید، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، دوێنێ دووشەممە ئەندامانى لیژنەکە واژۆیان کۆکردەوە بۆ ئەوەى وەزیرى دارایی ئەمڕۆ فالح سارى میواندارى بکرێت.


ناوەڕۆکى لێدوانەکەى ئەحمەد حاجى ڕەشید:

  • گفتوگۆکان تایبەت دەبێت بە ڕێکخستنەوەى مامەڵەکردنى وەزیرى دارایی لەگەڵ لیژنەکەدا.
  • بەشێک لە خەڵک ئاگادارى وردەکارى پڕۆژە بودجەى 2027ـى عێراقن.
  • لیژنەى دارایی تەنیا ڕەسنووسێکى نافەرمیی پێگەیشتووە.

پرۆژەکە لە ئەنجوومەنى وەزیرانە

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕەشنووسى پرۆژە بودجەى 2027ـى عێراق لە ئەنجوومەنى وەزیرانەو بڕیارە پاش پەسەندکردنى ڕەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بکرێت.

پاش گەیشتنى بە سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى نوێنەران دەدرێتە لیژنەى دارایی تاوەکو تێبینى و سەرنجەکانى خۆیان و لیژنەکانى دیکە وەربگرن و لە داهاتوودا خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاساکە بکرێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سەردانى شاندە باڵاکەى هەرێمى کوردستان بۆ بەغداد دواخرا؛ بەشە بودجە لە بەردەم ئاڵنگاریدایە

ئارا ئیبراهیم

57 خولەک پێش ئێستا