داوایەک بۆ شانۆکارانی چەمچەماڵ

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • بەرگی نوێی مێژووی شانۆ چاپدەکرێت
  • شانۆکاران دەتوانن زانیاری لەبارەی مێژووی نمایشەکانیان بنێرن

بە فەرمی، بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ، داوا لە شانۆکاران دەکات:

  • هەر کارێکی شانۆیی لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2026 پێشکەشکراون، زانیارییەکانیان پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکرێن
  • شانۆکارانی چەمچەماڵ دەتوانن لەڕێگەی ئیمەیڵەوە زانیارییەکان بگەیەنن

پێشووتر بەرگی یەکەمی مێژووی شانۆ لە چەمچەماڵ چاپکراوە، ئێستا، بەرگی دووەم، لەسەر ئەرکی پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چاپدەکرێت.


زانیارییەکان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن: ‏[email protected]


پێشووتر پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، هەوڵێکی جددیی بۆ زمانی کوردی دابوو

بزانە هەوڵەکە چی بووە...

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا