بۆ وەرگرتنى پارەى گەنم کۆمپانیایەک ناوى مردووى بەکارهێناوە
کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- کۆمپانیایەکى بەبازاڕکردنی گەنم لە کەرکووک ناوی مردووی بۆ وەرگرتنی پارەی گەنم بەکارهێناوە.
- گەندەڵییەکە ئاشکرا بووە و 31 کەس دەستگیر کراون.
- لە سەرەتاى دەستبەکاربوونى کابینەى عەلى زەیدى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى زیاتر بووە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاندووە، دەستگیرکردن و فەرمانی دادی لە بەرامبەر 31 تۆمەتبار لە کۆمپانیای (ما بەینەلنەهرەین) لە پارێزگای کەرکووک دەرچووە لەبەرامبەر تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی و سەرپێچی لە کاتی بە بازاڕکردنی گەنمدا.
کۆمپانیاکە چى کردووە؟
- هەزاران تۆن گەنم لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە نایاسایی بە بازاڕ کراوە.
- بە بازاڕ کردنی ئەو بڕە زۆرە بەناوی سێ هاوڵاتییەوە بووە کە یەکێکیان لە ژیاندا نەماوە و مردووە.
- دوو کەسەکەی دیکەش ناویان لەناو پلانی کشتوکاڵیدا هەر نەبووە.
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8 ڕووداوەکە دوو هەفتە لەمەوبەر بووە و دوای لێکۆڵینەوە 31 کەسى کەمتەرخەم لە کۆمپانیاکە، کە لەناویاندا بەڕێوەبەری پێشوو لەگەڵ ژمارەیەک فەرمانبەر لە بانکی کشتوکاڵی هەن، بەهۆی ڕۆڵیان لە خەرجکردنی بڕە پارەی گەنمی بەبازاڕکراو، دەستگیرکراون.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
دابەشکردنی شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی دەستی پێکردەوە
کیژان مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا