قوباد تاڵەبانی: کار بۆ هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق دەکەین
ئامێز عەباس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- قوباد تاڵەبانی، سەردانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی کرد
- قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی باڵای وەزارەتەکە کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی پێشمەرگە، پرسی یەکخستنەوەی هێزەکان، دابینکردنی شایستە داراییەکان و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی تاوتوێ کرد.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
- یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی دەستکەوتێکی گەورەی مێژووییە.
- یەکگرتنەوەکە نەک تەنها هاوڵاتییانی کوردستانی دڵخۆش کرد، بەڵکو وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانیش بەم هەنگاوە دڵخۆش بوون.
- دەستخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە و بریکار و بەڕێوەبەران و فەرماندەکان و راوێژکاران و هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەم بەشداربوون لە هەوڵەکانی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
- بە هەموو تواناوە کار دەکەین بۆ هاوتاکانی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق.
- ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانییە.
- وەک حکومەتی هەرێم پشتیوانی لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ پێشخستنی زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
کاتی ڕاهێنان و پڕچەککردنە
جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشدا ئەم قۆناغە قۆناغی راهێنان و پڕچەککردنی زیاتری هێزی پێشمەرگەیە و لەم چوارچێوەیەدا هەوڵ دەدەن نوێنەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربێت لەو لیژنەیەی حکومەتی هەرێم کە بۆ جێگیرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی حکومەتی فیدڕاڵ پێکهاتووە، بۆ ئەوەی باشتر بتوانرێت ماف و شایستەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە بودجەی فیدراڵی جێگیر بکرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
زەیدی: یەکخستنەوەی پێشمەرگە ئاسایشی نیشتمانی و دامەزراوەیی بەهێز دەکات
ئەنجوومەنی وەزیران پرسی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و مووچەکانیان تاوتوێ دەکات
ئامێز عەباس
2 کاتژمێر پێش ئێستا