د. داهات حەوێزی: هەموو نەخۆشییەکی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) درێژخایەن نییە!
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. داهات حەوێزی، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە، سەبارەت بە نەخۆشییەکانی ڕژێنی دەرەقی، دەڵێت:
- ئەگەر کەسێک نەخۆشیی ڕژێنی دەرەقی تەمەڵی هەبێت و بۆماوەیی نەخۆشییەکەی هەبێت، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێویستە بەردەوام چارەسەری تەمەڵیی ڕژێنی دەرەقییەکەی وەربگرێت
- ڕژێنی دەرەقیی چالاک زۆربەی کات کاتییە و چارەخواز بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵێک لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕدا چارەسەر وەردەگرێت
- هەوکردنی ڕژێنی دەرەقی بەهۆی گۆڕانی وەرزەکانەوە کاتییە و ئەگەری هەیە دوای دوو بۆ سێ هەفتە لە وەرگرتنی چارەسەر حاڵەتەکەی نامێنێت
هۆکارەکانی تووشبوون بە ڕژێنی دەرەقیی تەمەڵ چین؟
- خانمان مەترسیی تووشبوونیان بە ڕژێنی دەرەقیی تەمەڵ زیاترە
- بۆماوەیی
- بوونی نەخۆشییە خۆبەرگرییەکان وەک شەکرەی جۆری یەک
- وەرگرتنی چارەسەری ڕژێنی دەرەقیی چالاک
- وەرگرتنی چارەسەری تیشک بۆ مل
- ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ڕژێنی دەرەقی
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا