خەڵاتی نۆبڵ بە فیزیاناسێکی بەلجیکی بەخشرا

شێوە عومەر 1 کاتژمێر پێش ئێستا
فرانسیس هاڵزن، براوەى خەڵاتى نۆبڵ، لە بوارى فیزیا
فرانسیس هاڵزن، براوەى خەڵاتى نۆبڵ، لە بوارى فیزیا

پووختەى هەواڵەکە

  • خەڵاتی نۆبڵی فیزیک بە فیزیاناسێکی بەلجیکی بەخشرا.
  • کارەکانی فرانسیس هاڵزن دەرگای بە ڕووی ناسینی دوورترین ناوچەکانی گەردووندا کردووەتەوە.
  • فرانسیس هاڵزن سەهۆڵی جەمسەری باشووری بۆ گرتنی تەنۆلکە گەردوونییەکان بەکارهێناوە.

لیژنەی هەڵسەنگاندنی خەڵاتی نۆبڵ ڕایگەیاند، هاڵزن ڕێزلێنانی پێبەخشرا بەرامبەر بە ڕۆڵە مەزن و یەکلاکەرەوەکانی لە پرۆژەی ناوەندی چاودێریی پارچە سەهۆڵ و دۆزینەوەی نیوترینۆ وزەبەرزەکان کە سەرچاوەکەیان گەردوونییە.


ئەکادیمیای شاهانەی زانستەکانی سوید

  • کارەکانی هاڵزن بوونەتە بناغەیەکی سەرەکی بۆ ئەم ناوەندی چاودێریکردنە، کە لە کیلۆمەترێکی چوارگۆشە سەهۆڵ پێکهاتووە.
  • ئەم ناوەندە بە ئامێری هەستەوەری ڕووناکی دەورەدراوە و ڕێگەی بۆ چەشنێکی نوێ لە فەلەکناسی خۆشکردووە.

هاڵزن، کە تەمەنی 82 ساڵە، لە بەلجیکا لە دایکبووە و پڕۆفیسۆرە لە زانکۆی ویسکۆنسن-مادیسن لە ئەمریکا و هاوڵاتیی ئەو وڵاتەشە. دوای ڕاگەیاندنی خەڵاتەکە گوتی: "ئەمە بۆ من سەرسوڕمانێکی گەورە بوو و بەڕاستی چاوەڕوانم نەدەکرد".

پیرۆزبایی سەرۆکى بەلجیکا

بارت دێ ڤیڤەر، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاڕاستەی هاڵزن کرد و ڕایگەیاند، ناوبراو 11ـیەمین بەلجیکییە خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە.

خەڵاتەکانى نۆبڵ

ئەم خەڵاتە دووەم خەڵاتی نۆبڵی ئەم وەرزەیە، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە، خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بەخشرا بە سێ زانا، ڕۆژی چوارشەممە، خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، پێنجشەممە خەڵاتی ئەدەبیات ڕادەگەێنرێن و چاوەڕوانکراوترینیشیان کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، لە ڕۆژی هەینیدا ڕادەگەێنرێت.

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ بڕوانامەیەک، مەدالیایەکی زێڕ و بڕی 1.2 ملیۆن دۆلار وەردەگرن.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بە سێ زانا بەخشرا

شێوە عومەر

1 کاتژمێر پێش ئێستا