عەلی ڕەئووف: 63 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیى
جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بە بڕیارى وەزیرى دارایى عێراق، زیاتر لە 400 هەزار مامۆستا و فەرمانبەرى گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیى.
- عەلی ڕەئووف: 63 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیى.
عەلی ڕەئووف مستەفا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، وەزیرى دارایى عێراق بە لیژنەى دارایى ڕاگەیاندووە، زیاتر لە 400 هەزار مامۆستا و فەرمانبەرى گرێبەست لە بودجەی ساڵی 2027 دەکرێن بە هەمیشەیی.
بڕیارەکانى وەزارەتى دارایی عێراق
- 63 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەستى هەرێمى کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027 لە گرێبەستەوە دەکرێن بە هەمیشەیی.
- وەزیرى دارایى عێراق بڕیاریداوە بە دامەزراندنى 150 دەرچووى دانەمەزراو بە شێوەى گرێبەست دابمەزرێنێت.
- لەو ژمارەیە پشکى هەرێمى کوردستان لە نێوان 12 بۆ 14 هەزار کەس دەبێت.
- هەوڵ هەیە ئەو ژمارەیە زیادبکرێت بۆ ئەوەى زۆرترین مامۆستا و فەرمانبەرى گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیى.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 78 هەزار فەرمانبەرى گرێبەست هەیە، کە زۆرینەیان مامۆستاى گرێبەستى سەر بە وەزارەتى پەروەردەن و ژمارەیان 38 هەزار مامۆستایە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت
جەبار حسین
2 کاتژمێر پێش ئێستا