د. هێمن مەحموود: گرێی خوێنی سەر جگەر لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێویستی بە چارەسەر نییە

ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا

د. هێمن مەحموود، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، سەبارەت بە گرێی خوێنی سەر جگەر، دەڵێت:

  • گرێی خوێن یان پەڵەخوێنی سەر جگەر گرێیەکی پاکە، زۆربەی حاڵەتەکان پێویستیان بە هیچ چارەسەرێک نییە، تەنیا چاودێریکردنی دەوێت
  • لە چەند حاڵەتێکدا گرێی خوێنی سەر پێویست بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەکات
  • نەشتەرگەرییەکە بەهەردوو ڕێگەی ناوبینی و کردنەوەی سک ئەنجام دەدرێت

​ لە ئەم حاڵەتانەدا پێویستە گرێی خوێنی سەر جگەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت

  • ئەگەر قەبارەکەی گرێکە گەورە بوو
  • ئەگەر گرێکە ئازاری دروست کرد
  • بۆ خۆپاراستن لە مەترسیی تەقین و خوێنبەربوون
  • بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی گرێکە نەگۆڕێت بۆ گرێیەکی نەخوازراو

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

هۆکارەکانی گەورەبوون و ئاوسانی جگەر  

ئاسۆ فازیل

1 کاتژمێر پێش ئێستا