حەماس پەشیمان نییە: گەردەلوولی ئەقسا وێستگەیەکی مێژووییە
پووختەى هەواڵەکە:
- سێ ساڵ بەسەر گەردەلوولى ئەقساى حەماس تێپەڕى.
- بزووتنەوەی حەماس: دەوڵەتێک دروستبکەین پایتەختەکەی قودس بێت.
- دواى سێ ساڵ دۆخى مرۆیى غەززە سەختتر دەبێت.
بزووتنەوەی حەماس، لەیادی سێ ساڵە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 7ـی ئۆکتۆبەر سەرەتای دەستپێکردنی گرژییەکان نەبوو، بەڵکو تەقینەوەیەک لەبەردەم چەندین ساڵ لە هێرش و گەمارۆکانی دوژمن لەسەر فەڵەستینییەکان بوو.
ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکەى حەماس:
- واشنتن و نێوەندگیرەکان بەرپرسیارن لەوەی ئیسرائیل ناچار بکەن پابەندییەکانی جێبەجێبکات.
- واشنتن و نێوەندگیرەکان نەخشە ڕێگەی بەهاناوەچوونی غەززە پەیڕەو بکەن.
- ئیسرائیل بەردەوامە لە جینۆسایدکردنێکی بێ دەنگ.
- لە ماوەى ئاگربەست هەزار و 500 فەڵەستینی کوشتووە.
حەماس داوا دەکات دەستبەجێ ستراتیجییەک بونیادبنرێت بە بەشداری کردنی هەموو لایەنە فەڵەستینییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل، داواش دەکات فەڵەستینییەکان خۆڕاگربن و بگەڕێنەوە سەر ماڵ و گەڕەکەکانیان، تاوەکو پلانی ڕاگواستنیان پوچەڵ بکەنەوە.
دۆخى مرۆیى غەززە بە ژمارە:
کوژران: 74.245
کوژران دواى ئاگربەست: 1.462
ئاوارە: 2.1 ملیۆن کەس
مەترسی لافاو: 500.000 کەس
نەبوونى شوێن نیشتەجێبوون: 94%ـی دانیشتووان
مانەوە لەژێر خێمەدا: 65%ـى خێزانەکان
هێرشەکەی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی و بەبارمتەگرتنی 251ـی دیکە، کە 168یان بەزیندوویی گەڕێنرانەوە بۆ ئیسرائیل و ئەوانی دیکەیان گیانیانلەدەستدا، ئیسرائیلیش بە توندى وەڵامى حەماسى دایەوە و جەنگیش چەند وڵات و ناوچەیەکى دیکە گرتەوە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
2 کاتژمێر پێش ئێستا