بەغداد بڕیارێکى دیکەى دەرکرد "زیان لە بازرگانان دەدات"
پووختەى هەواڵەکە
- وەزارەتی دارایی عێراق کارکردنی بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگرت.
- بڕیارەکە تایبەت بوو بە وەرگرتنی پێشوەختەی ڕسووماتی گومرگی.
- 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بۆ بازرگانان دابین دەکرد.
ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتەکە بۆ کەناڵ8 هاتووە و تێیدا ئاماژەبەوەکراوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە هەموارکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بە شێوەیەک تێچووی هەر دۆلارێک یەکسان بێت بە (1.500) دینار، ئەوەش کاردانەوەى بازرگانانى لێکەوتەوە.
ئەوەى وەزارەتى دارایى کردوویەتى:
- بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی کارکردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (413)ـی ساڵی 2026.
- بڕیارەکە تایبەت بوو بە وەرگرتنی پێشوەختەی ڕسووماتی گومرگی.
کاردانەوەى بازرگانان:
سیروان محەممەد، بازرگان لە ژوورى بازرگانیى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، حکومەتى عێراق لە قازانجى خۆى بڕیاریداوە باجى گومرگى پێشوەختە ڕابگرێت، چونکە دۆلارى بە 132 هەزار دینار بۆ بازرگانان دابین دەکرد، ئێستا کە لە پڕۆژە بودجەى 2027 گۆڕاوە بۆ 150 هەزار دینار و نایەوێت حکومەت زیانى دارایی بکات کە بۆ هەر 100 دۆلار 18 هەزار دینار جیاوازى هەیە".
بە گوتەى سیروان محەممەد، دابەزاندنى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار ڕاستەوخۆ کاریگەرى لەسەر بەرزکردنەوەى کاڵا و پێداویستییەکان و هاوردەى کاڵاکان دروست دەکات، ئەوکات بانکى ناوەندیی عێراق دۆلار بە 150 هەزار دینار بۆ بازرگانان هەژمار دەکات".
"ماوەى دوو مانگە حکومەتى عێراقى حەواڵەکردنى دۆلارى بۆ بازرگانان خاوکردووەتەوە و ئەوەش کاریگەرى لەسەر هاوردەى کاڵان بۆ عێراق هەبووە". سیروان محەممەد، واى گوت.
بەهاى دۆلار دەستکارى کرا
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى دوێنێى 6ـى تشرینى یەکەمدا بڕیاریدا گۆڕانکارى لە بەهاى دۆلار لە بەرامبەر دینار بکات، لە ئەمڕۆوە بەهاى فەرمى 100 دۆلار بە 150 هەزار دینارە. ئەوەش لەسەر بنەماى ڕاپۆرتى وەزیرى دارایى و پارێزگارى بانکى ناوەندى بووە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە
1 کاتژمێر پێش ئێستا