د. سومەییە نەقشبەندی: منداڵی بلوری یەکێکە لە پێشکەوتووترین ڕێگاکانی یارمەتیدانی منداڵبوون
ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
منداڵی بلوری چییە؟
- منداڵی بلوری یەکێکە لە پێشکەوتووترین ڕێگاکانی یارمەتیدانی منداڵبوون
- تێیدا هێلکەی خانمەکە و تۆوی پیاوەکە لە دەرەوەی جەستەی خانمەکە (لە تاقیگەی تایبەتدا) بە یەک دەگەیەنرێن
- دوای ئەوەی پیتاندن ڕوودەدات، لە هێلکە پیتێنراوەکە کۆرپەلە دروست دەبێت
- دوای سێ تاوەکو پێنج ڕۆژ کۆرپەلەکە دەگوێزرێتەوە بۆ ناو منداڵدانی دایکەکە تاوەکو بەشێوەیەکی سروشتی گەشە بکات
لە چ کاتێکدا منداڵی بلوری دەبێتە بژاردەی کۆتایی منداڵبوون؟
- گیرانی بۆرییەکانی فالوب: کاتێک بۆرییەکانی منداڵدان لەکارکەوتوون یان گیراون و ڕێگە نادەن تۆو بگاتە هێلکە
- کێشەکانی زاوزێ لە پیاواندا: وەک کەمبوونی ژمارەی تۆو، لاوازیی جوڵەی تۆوەکان یان تێکچوونی شێوەی تۆوەکان
- بوونی کیسی هێلکەدان یان لاوازیی هێلکەدان: کاتێک هێلکەدانەکان بە دەرمان و دەرزیی ئاسایی وەڵامدانەوەیان بۆ دروستکردنی هێلکە نییە
- شێرپەنجەی منداڵدان یان هێلکەدان: کاتێک شانەکانی دیواری منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان گەشە دەکەن
- نەزۆکیی بێ هۆکار: کاتێک تەواوی پشکنینەکانی هاوسەران ئاسایین، بەڵام دووگیانی ڕوونادات
- ئەو خانمانەی تەمەنیان سەروو 35 ساڵانە : کاتێک یەدەگی هێلکەدان ڕوو لە کەمی دەکات و کات ڕۆڵی گرنگی هەیە لە پرۆسەی منداڵبووندا
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
2 کاتژمێر پێش ئێستا