د. دانا تەیب: هەموو ئازارێکی زراو مانای بوونی بەردی زراو نییە
ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. دانا تەیب، پزیشکی پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر، سەبارەت بە ئازاری زراو، دەڵێت:
- کاتێک چارەخواز پشکنینی سۆنەر ئەنجام دەدات و پزیشکەکەی پێی دەڵێت: "تورەکەی زراوت تەواو پاکە و هیچ بەردێکی تێدا نییە"، بەڵام چارەخوازەکە دوای خواردنی هەر ژەمێک، بەتایبەت خواردنە چەورەکان، بەدەست ئازاری توندی لای ڕاستی سکیەوە دەناڵێنیت!
- بەردی زراو تەنیا کێشەی تورەکەی زراو نییە، بەڵکو دەکرێت تورەکەی زراو تووشی "تەمبەڵی'' ببێت
- کاتێک تورەکەی زراو توانای پێویستی نامێنێت بۆ گرژبوون و دەرکردنی شلەی زراو بە مەبەستی هەرسکردنی چەوری، فشار لەسەر دیواری تورەکەی زراو دروست دەبێت و دەبێتەهۆی دروستبوونی ئازاری توند، هەڵئاوسانی سک و هێڵنجدان
- تێگەیشتن لە کارکردنی فسیۆلۆجیی جەستە یاریمەتیدەر دەبێت تاوەکو بە شێوەیەکی دروست ڕێجیمی خۆراکی ڕێکبخرێت و کەسەکە خۆی لە وەرگرتنی دەرمانی ناپێویست بەدوور بگرێت
ئاڵۆزییەکانی بوونی بەردی زراو چین؟
- هەوکردنی تورەکەی زراو
- گیرانی بۆری زراو
- گیرانی بۆری پەنکریاس
- شێرپەنجەی زراو
چۆن ڕێگری لە دروستبوونی بەردی زراو بگیرێت؟
- لە کاتی خۆیدا ژەمەخۆراکییەکان بخورێن
- بە هێواشی کێشی جەستە کەم بکرێتەوە
- ئەو خواردنانە بخورێن کە دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی ڕیشاڵی، وەک سەوزە، میوەکان و دانەوێڵە تەواوەکان
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
2 کاتژمێر پێش ئێستا