ڕۆیتەرز: تورکیا هاوکاریی تەکنیکی و لۆجستى ڕەوانەی سعودیە دەکات
پووختەى هەواڵەکە
- ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، تورکیا لە ڕووی هاوکاریی بەرگریی و تەکنیکییەوە هاوکاریی سعودیە دەکات و کەلوپەل و ئامێری بۆ وڵاتەکە دەنێرێت.
- تاوەکو ئێستا هاوکارییەکانی تورکیا لە چوارچێوەی پەیوەندیی دووقۆڵیدان.
- پاش پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەکە هاوکارییەکانی ئەنقەرە بۆ ڕیاز زیاد دەکەن.
تورکیا کە دووەم گەورەترین سوپای ناتۆ و پیشەسازییەکی بەرگری بەهێزی هەیە، هێرشەکانی حوسییەکانی بۆ سەر سعودیە شەرمەزار کردووە، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردن لە دابینکردنی پێداویستییە سەربازییە تەکنیکییەکانی ڕیاز، و ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پەیوەندی کردن بە هاوپەیمانێتییەک بەسەرکردایەتیی سعودیە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەشتیوانی لە دەریای سووردا.
شێوازى هاوکارییە لۆجستییەکان
- بەرپرسێکی تورک کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت: ئەو هاوکارییەی چاوەڕوان دەکرێت لە تورکیاوە بۆ سعودیە بنێردرێت، تەنیا لە شێوەی کەلوپەلی سەربازی، ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری و سیستمی چەکدایە.
- تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکەدا هیچ شێوازێکی دیکەی بڵاوەپێکردنی هێز ڕووی نەداوە.
- بەرپرسان: هاوکارییەکانی تورکیا بۆ سعودیە، کە سیستمی بەرگری ئاسمانییش لەخۆدەگرێت، تاوەکو ئێستا زۆرتر لە چوارچێوەی پەیوەندی دووقۆڵیدا دەبێت.
- پەرلەمانی تورکیا بە فەرمی ڕێککەوتننامەی بەرگریی مەککەی پەسەند نەکردووە.
- بڕ و جۆری هاوکارییەکان پاش پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەکە لەلایەن پەرلەمانى تورکیاوە، زیاد دەکات.
- بۆچوونى بەرپرسانی ئەمریکا: تورکیا تاوەکو ئێستا بڕیاریداوە ئەو چەکانە بۆ سعوودیە بنێرێت کە بە گشتی دەچنە چوارچێوەی بەرگرییەوە.
- بەرپرسانی ئەمریکا: هاوکارییە کارپێکەرەکان درۆن و هاوکاری لە ڕێکخستنی وردی ڕێکارەکانی بەرگری، هەواڵگری، چاودێری و سیخوڕی لەخۆدەگرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پاش کۆبوونەوەی نائاسایی لایەنەکانی هاوپەیمانیی مەککە کە لە ڕیاز بەڕێوەچوو، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: "لایەنەکان تاوتوێی ئەوەیان کردووە چ جۆرە هاوکارییەک پێشکەشی سعودیە بکەن بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە تواناکانی بەرگریی وڵاتەکە".
حەوتی ئاب، تورکیا، پاکستان و سعودیە ڕێککەوتنامەی بەرگری مەککەیان واژۆ کرد و بە گوێرەی ڕێککەوتننامەکە، هێرشی چەکداری بۆ سەر هەر ئەندامێک وەک هێرش بۆ سەر هەمووان ئەژمار دەکرێت.
ڕۆژی دووشەممە، وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانییەکە ڕایانگەیاند، ڕێککەوتوون لەسەر هەنگاونانی دەستبەجێ بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بەرگری هاوبەشی نێوانیان و بڵاوەپێکردنی خێرای هێزە سەربازییەکان لە سعودیە.
بەرپرسانی باڵای پاکستان و ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، ئەنقەرە و ئیسلامئاباد کەلوپەل و پێداویستی سەربازییان بۆ سعودیە دابینکردووە کە ڕیاز لە یەمەن بەکاریان دەهێنێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
57 خولەک پێش ئێستا