دابەزینى بەهاى دینار نرخى کاڵا و شمەک و خۆراک دەباتە ئاسمان
ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى ڕاپۆرتەکە
- حکومەتی عێراق لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا بەهای دیناری زیاتر لە 15٪ دابەزاند.
- دابەزینى بەهاى دینار کاریگەریی لەسەر بژێویی کەمدەرامەتەکان و مووچەخۆران دەبێت.
- عەلى زەیدى دواى پێنج مانگ لە کابینەى حکومەتەکەى بەبڕیارێک ڕاستەوخۆ گیرفانی زۆربەی هاوڵاتییانی عێراقی بە ئامانج گرت.
حکومەتی عێراق لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا بەهای دیناری زیاتر لە 15٪ دابەزاند، بە پاساوی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە و یارمەتیدانی عێراق بۆ دەربازبوونی لەو قەیرانە داراییە سەختەی تێیکەوتووە.
قەرزەکانى عێراق و کاریگەرییەکانى دابەزاندنى بەهاى دینار
- عێراق کەوتووەتە ژێر باری قەرزێکی زۆری کەڵەکەبووەوە.
- بە گوتەی یوسف کیلابى ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەران، حکومەتى ئێستا کاتێک دەستبەکاربووە210 ترلیۆن دینار قەرزى کۆنى بۆ جێهێڵدراوە.
- کاریگەرى دابەزینى بەهاى دینار بە ڕوونی لەسەر مووچەخۆران دەردەکەوێت و توانی کڕینیان کەمدەبێتەوە.
- ئەمەش دەبێتە هۆکارى سەرەکى بۆ کاریگەریی لەسەر تەواوى کۆمەڵگە.
- چونکە لە عێراق و هەرێمى کوردستان زۆرینەى خێزانەکان بژێوى ژیانیان بەمووچەوە بەندە.
کاریگەرییەکان لەسەر مووچەخۆر
بە لێکدانەوەى داتا و ژمارەکان دەردەکەوێت هەر مووچەخۆرێک ئەگەر مووچەکەى یەک ملیۆن دینارى عێراقى بێت بە لەدەستدانى لە 15٪ بەهاى دینارى عێراقى وەک ئەوەیە مووچەکەى کەمکرابێتەوە بۆ 850 هەزار دینار.
لە عێراق دەنگى ناڕەزایەتى بەرزبووەتەوە، ئێستا هەموو چاوەکان ڕوویان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانە کە ئەویش ئومێدێکی کەمی لەسەر هەڵدەچنرێت چونکە پێدەچێت بڕیارەکە کۆدەنگی زۆرێک لەلایەنە سەرەکیەکانی پێکهێنەری حکومەتی لەسەر بێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
ئارام قەرەداغی
2 کاتژمێر پێش ئێستا