دابەزاندنی بەهای دینار بازاڕی عێراقی شڵەژاند

یاد نەوزاد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • دابەزاندنی 20 هەزار دینار بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بە بڕیارێک، بازاڕی شڵەژاندووە.
  • دەرئەنجامی هەموو ئەم گۆرانکارییانە لە بەهای دیناری عێراقی ڕێژەی هەڵاوسان بەرزتر دەکاتەوە.
  • بە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، هێزی شتکڕینی هاوڵاتیان کەمیکرد.
  • بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار زیانی بۆ چینی مامناوەند و مووچەخۆران هەیە
  • یەک لەسەر چواری دانیشتوانی ئێراق لەژێر هێڵی هەژارییەوەن.

سەرباری دڵنیاییەکانی حکومەت بەڵام هەرچۆنێک بێت کاریگەری لەسەر نرخی شمەک و کاڵا و تەنانەت خزمەگوزارییەکانیش دادەنێت، هۆکارەکەشی بە سانایی ئەوەیە کە هاوردە لە 90٪ـی خواستی 46 ملیۆن بەکارهێنەری عێراقی پڕدەکاتەوە.


مامەڵەى کەلوپەل و کاڵا بە دۆلار و دەرەنجامەکانى دابەزاندنى بەهاى دینار

  • لە بازاڕەکاندا، بەشێکی زۆری کەلوپەل و کاڵا بە دۆلار کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت.
  • گۆڕینەوەی دینار بە دۆلار زەرەروزیانی لە کڕیار و فرۆشیار داوە.
  • دەرئەنجامی هەموو ئەم گۆرانکارییانە لە بەهای دیناری عێراقی ڕێژەی هەڵاوسان بەرزتر دەکاتەوە.
  • بارگرانی زیاتر بۆ دانیشتووان بەگشتی و چینی هەژاران و مووچەخۆران بەتایبەتی دروست دەکات.
  • بە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، هێزی شتکڕینی هاوڵاتیان کەمیکرد.
  • ئەمە لە کاتێکدا یەک لەسەر چواری دانیشتوانی ئێراق لەژێر هێڵی هەژارییەوەن.

مێژووی دەستکارییکردنی فەرمی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە دوای ساڵی 2003وە، زیاتر پەیوەست بووە بە قەیرانە داراییەکان و دۆخی تەمومژاوی بازاڕی نەوتەوە.

گۆڕانکاری یەکەم: کانوونی یەکەمی 2020

نرخی فەرمی 100 دۆلار لە 118 هەزار دینارەوە بە شێوەیەکی کتوپڕ بەرزکرایەوە بۆ 145 هەزار دینار ئەوەش بەهۆی دابەزینی مێژوویی نرخی نەوت بوو بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، کە حکومەتی مستەفا کازمی ناچار بوو بۆ دابینکردنی مووچە بەهای دینار دابەزێنێت.

گۆڕانکاری دووەم: شوباتی 2023

دوای گۆڕانی حکومەت و هاتنەسەرکاری محەمەد شیاع سودانی، بڕیاردرا نرخی فەرمی 100 دۆلار لە 145 هەزارەوە دابەزێنرێت بۆ 132 هەزار دینار.

ئەم هەنگاوە وەک بەڵێنێکی سیاسی و بۆ سووککردنی بارگرانی سەر شانی خەڵک نرا، دوای ئەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕی ڕەشدا بەهۆی سزاکانی گەنجینەی ئەمریکا و سیستمی سەکۆی ئەلیکترۆنی (المنصة) بەرز ببووەوە. حکومەت ویستی بازاڕ کۆنترۆڵ بکات، بەڵام ئەم نرخە تەنها لەسەر کاغەز مایەوە و بازاڕی ئازاد هەر بە بەرزی مایەوە.

گۆڕانکاری سێیەم: تشرینی یەکەمی 2026


لە بڕیارێکی کتوپڕدا لە تشرینی یەکەمی 2026، ئەنجومەنی وەزیران نرخی فەرمی گۆڕی و کڕینی 100 دۆلاری لە وەزارەتی دارایی بە 150 هەزار و فرۆشتنی بە هاوڵاتیان بە 152 هەزار دینار جێگیر کرد.

ئەم بڕیارە وەک ڕووبەڕووبوونەوەیەک بوو لە دژی کێشەکانی هەناردەی نەوت بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە و پڕکردنەوەی کورتهێنانی توندی بودجە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

گۆڕانکارى لە بەهاى دینار؛ وەزیرى دارایی و پارێزگارى بانکى ناوەندى دەباتە بەردەم مەرحەمەتى پەرلەمانتاران

بۆ فریاکەوتنی دینار؛ پەرلەمانی عێراق کارنامەکەی گۆڕی و بەرپرسانی باڵای دارایی بانگێشت دەکات

یاد نەوزاد

2 کاتژمێر پێش ئێستا