گۆڤارێکى ئەمریکى: پنتاگۆن ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەکات

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ژەنەڕاڵ دان کەین،  سوپاسالارى هاوبەش و پیت هێگسێت، وەزیرى جەنگى ئەمریکا لە نمایشێکى پنتاگۆن، ئەیلوولی 2026

فۆتۆ؛ AP
ژەنەڕاڵ دان کەین، سوپاسالارى هاوبەش و پیت هێگسێت، وەزیرى جەنگى ئەمریکا لە نمایشێکى پنتاگۆن، ئەیلوولی 2026 فۆتۆ؛ AP

پووختەى هەواڵەکە

  • گۆڤاری زە ئەتڵەنتیک: بکۆشکی سپی داوای لە وەزارەتی جەنگ کردووە بژاردەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئامادە بکات.
  • زە ئەتڵەنتیک: دەکرێت پێش هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێس بژاردەکان جێبەجێ بکرێن
  • زە ئەتڵەنتیک: ئەمە دەرخەری ڕادەی خواستی ترەمپە بۆ دابەزاندنی خێرای نرخی سووتەمەنی..

چەند بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکا بە گۆڤارەکەیان ڕاگەیاندووە، هەرچەندە چاوەڕوانییەکان بەو ئاڕاستە بوون، ئارامی و ڕاگرتنی هێرشەکان تاوەکو دوای هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێس، واتا ڕۆژی 3ـی تشرینی دووەم بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دانەنێت، بەڵام ڕەنگە پێچەوانەکەی ڕووبدات و بەر لە هەڵبژارنەکە، ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئەمانجەکان لە ئێران.


لێکدانەوە  و مشتومڕەکان لە ئیدارەى ئەمریکا:

  • داواکردنی ئەم پلانە خواستی ترەمپە بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتنێکی بەرچاو لە جەنگەکەیدا
  • قەبارە و ئامانجی هێرشەکان و ماوەکەیان ڕوون نین و هێشتا مشتومڕیان لەسەرە.
  • پلانەکان لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە داڕێژراون.
  • داکۆکیکارانی پلانەکە دان بەوەدا دەنێن کە هێرشی سنووردار، ئێران ناگەیێنێتە سەر مێزی دانوستان.
  • هێرشى سنووردار نابێتە هۆی کردنەوەی گەرووی هوورمز .
  • بەمجۆرە ناتوانرێت نرخی سووتەمەنی پێش هەڵبژاردنی کۆنگرێس دابەزێنرێت.

کردەى سەربازى زیاتر

بەشێکی دیکەی بەرپرسانی ئیدارەى کۆشکى سپى بڕوایان وایە تەنیا لە ڕێگەی کردەی سەربازیی زیاترەوە ترەمپ دەتوانێت جۆرێک لە سەرکەوتن بەسەر ئێراندا ڕابگەیێنێت، ئەمەش توانایەکی زیاتر دەدات بە کۆمارییەکان بۆ ئەوەی بەرەو هەڵبژاردنەکان بچن.

لە 28ـی شوباتی 2026، ئیسرائیل و ئەمریکا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە ڕێگەی هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانەوە بۆ سەر تاران، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی و هەواڵگری تری ئەو وڵاتە کوژران.

لە مانگی نیساندا ئاگربەستێکی کاتی ڕاگەیێنرا، پاشان لە17ـی حوزەیرانی 2026، بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان واشنتن و تاران بۆ ماوەی 60ڕۆژ واژۆ کرا. بەڵام لە هەشتی تەممووزدا ئەم ڕێککەوتنەش بە تەواوی هەرەسی هێنا، لەو کاتەوە سەرەڕاى هەوڵەکانى ناوبژیوانى، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنى نوێ و لە دۆخى نە ئاشتى نە جەنگ ماونەتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

کۆنگرێسى ئەمریکا: پێدەچێت بەمنزیکانە بچینە قۆناغێکى نوێوە لە جەنگى ئێران

ئیدارەی ترەمپ نەخشەی قۆناغی داهاتووی جەنگ دژ بە ئێران و حووسییەکان دەکێشێت

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا