بەهاى دۆلار لە هەولێر و سلێمانى بەرز و ناجێگرە
پووختەى هەواڵەکە
- بەهاى دۆلار زۆر لەوە بەرزترە کە حکومەتى فیدراڵ دیاریکردووە.
- بەهاى کڕین و فرۆشتنى 100 دۆلار لە سەرووى 165 هەزار دینارەوەیە.
کەناڵ8 لە بازاڕى دراو لە هەولێر و سلێمانى زانیارى بەدەستگەیشت کە بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینار بە ڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبووەتەوە و سات بە ساتیش گۆڕانکارى ڕوودەدات.
هەولێر
100 دۆلار بە 165 هەزار دینار _کڕین
100 دۆلار بە 166 هەزار دینار_فرۆشتن
سلێمانى:
100 دۆلار بە 164.500 هەزار دینار_کڕین
100 دۆلار بە 167.500 هەزار دینار_فرۆشتن
ئەم نرخانەى بازاڕ ئەگەرچى جێگیر نین، بەڵام زۆر بەرزترن لەو بەهایەى کە بانکى فیدراڵى عێراق دیاریکردووە، کە هەزار و 520 دینار بۆ یەک دۆلار بۆ بازاڕ و هاوڵاتییان واتە دەبێت 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بێت.
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى 6ـى تشرینى یەکەمدا بڕیاریدا گۆڕانکارى لە بەهاى دۆلار لە بەرامبەر دینار بکات، ئەوەش لەسەر بنەماى ڕاپۆرتى وەزیرى دارایى و پارێزگارى بانکى ناوەندى بووە.
گۆڕانکارییەکە:
- هەزار و 500 دینار بۆ یەک دۆلار بۆ کڕین لە وەزارەتى دارایى، واتە 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار.
- هەزار و 510 دینار بۆ یەک دۆلار کە بە بانکەکان دەفرۆشرێت، واتە 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار .
- هەزار و 520 دینار بۆ یەک دۆلار بۆ بازاڕ و هاوڵاتییان واتە 100 دۆلار بە 152 هەزار دینارە.
بڕیارەکەى ئەنجوومەنى وەزیران لە چوارشەممە 7ـى تشرینى یەکەمى 2026ـەوە کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە
1 کاتژمێر پێش ئێستا