نوێترین زانیاریى لەبارەى مووچەوە
پووختەى هەواڵەکە
- تاوەکو نیوەڕۆى ئەمڕۆ پارەى مووچە نەخراوەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى.
- بڕیارە ئەمڕۆ پارەى مووچەى هەرێمى کوردستان خەرجبکرێت.
- وەزیرى دارایى لەبارەى مووچەوە شاندى هەرێمى کوردستانى دڵنیا کردووەتەوە.
تاوەکو ئێستا بەغداد پارەى مووچەى نەناردووە، سروە محەممەد پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـى گوت "بڕیارە پارەى تەواوەتى بۆ مووچە کۆبکرێتەوە و بخرێتە سەر هەژمارەکە". گوتیشى "ئێمە لەسەر هێڵ دەبین تاوەکو پێش ئەوەى دەوام تەواو بێت تەمویلەکە بکرێت".
هەواڵى کۆبوونەوەى شاندى هەرێمى کوردستان لە زارى سروە محەممەدەوە:
- دوێنێ کۆبوونەوەى زۆر چڕوپڕى لەگەڵ فالح سارى کردووە.
- ئەمڕۆش جارێکى دیکە دەستیان بە کۆبوونەوە کردووە.
- لەبارەى پشکى هەرێمى کوردستان و مووچەوە گفتوگۆ کراوە، بەڵام ڕێکنەکەوتوون.
مووچە گرەنتى کراوە:
سروە محەممەد، زانیاریى ئەوەى لە کۆبوونەوەکەوە بە دەستگەیشتووە، کە فالح سارى گوتوویەتى ئەوە یەکلابووەتەوە لە ساڵى نوێدا مووچەى عێراق و هەرێمى کوردستان پێکەوە دەدرێت. ئاماژەى بەوەشکرد، بە کۆى گشتى 65 تریلیۆن بۆ مووچە دیاریکراوە.
ڕێککەوتن نەکراوە
سروە محەممەد، باسیلەوەکرد لەسەر پشکى هەرێمى کوردستان هێشتا ڕێککەوتن نەکراوە، بەڵام لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە هەریەکە و ڕەشنووسێک بنووسن و بیبەنە ئەنجوومەنى وەزیران بۆ ئەوەى یەکلابکرێتەوە کە پشکەکە 12.70% بێت وەک ئەوەى بەغداد دیاریکردووە یان 14.14% وەک ئەوەى هەولێر داواى دەکات.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
ئەحمەد حاجى ڕەشید: داهات کۆببێتەوە تاوەکو پێنجشەممە مووچە دێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا