ترەمپ پاڵپشتیی دارایی توێژینەوەکانی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی ڕادەگرێت
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە ڕاگرتنی پاڵپشتیی دارایی توێژینەوەکانی ئێچ ئای ڤی
- پاڵپشتیی دارایی چوار تۆڕی گەورەی توێژینەوە کە ساڵانە نزیکەی 300 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکانیان وەستاون
- تۆڕی توێژینەوەکان کاریان لەسەر هەنگاوەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی و چارەسەری ئەو نەخۆشییانە کردووە کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تووشی مرۆڤ دەبن
- ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە ئەم تۆڕی توێژینەوانە لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سەرکەوتووانە کاریان لەسەر گەشەپێدانی پێکوتە و چارەسەری کۆرۆنا کردووە
- بڕیاری ڕاگرتنی توێژینەوەکان کاریگەریی نەخوازراوی لەسەر ئەنجامی توێژینەوە جیهانییەکانی بواری ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی دەبێت
چەند زانیارییەک لەسەر ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی
- نزیکەی 40 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی بوون
- کەمبوونەوەی کێشی جەستە یەکێکە لە نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی
- ڕێگاکانی گواستنەوەی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی بریتین لە: بەرکەوتن بە شلەمەنیی جەستەی کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە، سێکسی ناتەندروست و بەکارهێنانی دەرزی کەسی تووشبوو
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا