مووچە هات

مەعاز فەرحان 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بڕێک لە داهاتی ناوخۆ
بڕێک لە داهاتی ناوخۆ

پووختەى هەواڵەکە

  • دابەشکردنى مووچە دەکەوێتە هەفتەى داهاتوو.
  • چاوەڕواندەکرێت ئەم مانگەش داهاتى نانەوتى ببردرێت.
  • مانگى ڕابردوو بەغداد زیاتر لە 831 ملیار دینارى نارد.

پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ زانیاریى بە کەناڵ8 گەیشت کە مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى خرایە سەر هەژمارى وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.


پێش نیوەڕۆ سروە محەممەد پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـى گوت "بڕیارە پارەى تەواوەتى بۆ مووچە کۆبکرێتەوە و بخرێتە سەر هەژمارەکە".

مانگى ڕابردوو بەغداد چەند پارەى نارد؟

  • 831 ملیار و 666 ملیۆن دینار ڕەوانە کرا.
  • 120 ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی لە کۆی تەمویلی مووچە بڕدرا.

مووچەى مانگى ئاب لە 15 بۆ 19ـى ئەیلوول دابەشکرا، پێشبینى دەکرێت مووچەى مانگى ئەیلوول لە هەفتەى داهاتوودا دابەشبکرێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئەحمەد حاجى ڕەشید: داهات کۆببێتەوە تاوەکو پێنجشەممە مووچە دێت

مەعاز فەرحان

2 کاتژمێر پێش ئێستا