خوێندکاران لە باشووری لوبنان لە باڵەخانە تەواونەبووەکان دەستیان بە خوێندن کردووەتەوە
شێوە عومەر 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى راپۆرتەکە
- خوێندکاران لە باشووری لوبنان لە باڵەخانە تەواونەبووەکان دەستیان بە خوێندن کردووەتەوە
- بەهۆى هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان سەدان خوێندنگە زیانیان بەرکەوتووە
- لە دوایین ئۆپراسیۆنی ئیسرائیلییەکان، سێ جار هێرش کراوەتە سەر خوێندنگەیەک لە بورج قەلەویەیە.
- پێشتر 600 خوێندکار لە خوێندنگەکەى بورج قەلەویە وانەیان دەخوێند، بەڵام ئەمساڵ دۆخەکە جیاوازە.
ناوچەیەکی دیکەی جەنگە و چیرۆکێکی دیکەی دەستپێکردنەوەی ژیانە لە دوای وێرانکاری.
شارۆچکەیەکی باشووری لوبنانە، خوێندکاران لەم باڵەخانەیەدا کە بە هێرشی ئیسرائیل بووە بە کەلاوە و کەلوپەلی گونجاویشی تێدا نییە، ساڵی نوێی خوێندنیان دەستپێکرد.
دۆخى خوێندنگەکان لەژێر ڕەحمى هێرشەکانى ئیسرائیل
- بە ڕوونی برینی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل دژ بەو وڵاتە بەسەر خوێندنگەکانەوە دیارە.
- لە دوایین ئۆپراسیۆنی ئیسرائیلییەکان، سێ جار هێرش کراوەتە سەر خوێندنگەیەک لە بورج قەلەویەیە.
- پێشتر 600 خوێندکار لە خوێندنگەکەى بورج قەلەویە وانەیان دەخوێند، بەڵام ئەمساڵ دۆخەکە جیاوازە.
- هەندێک لە تۆماری خوێندکاران تاوەکو ئێستا لەسەر زەوییە.
- کارکردن لە باڵەخانەکە هێشتا تەواو نەبووە، لە هەندێک ژوور هێشتا پەنجەرەکانیش دانەنراوە و مێز و کورسی بەشی هەموو خوێندکاران ناکات.
- لەگەڵ ئەمەشدا خوێندکارە منداڵەکان زۆر بە جۆش و خرۆشن بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن.
بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە بۆسەر لوبنان، 340 خوێندنگە زیانیان بەرکەوتووە، 30 خوێندنگە بەتەواوی وێران بوون، نەتەوەیەکگرتووەکان و وەزارەتی پەروەردەى وڵاتەکە دەڵێن، زیاتر لە 250 هەزار خوێندکار چەند جارێک لە خوێندن دابڕاون و باڵەخانەی خوێندنگەکانیشیان وەک شێڵتەر بەکارهاتوون.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
تەندروستیی لوبنان: لە شەش مانگدا نزیکەی 17 هەزار کەس بوونەتە قوربانی
سوپای ئیسرائیل لەوەڵامی هێرشە درۆنییەکانی حیزبوڵادا باشووری لوبنانی بۆردومانکرد
شێوە عومەر
1 کاتژمێر پێش ئێستا