کەشناسیی عێراق: باران بارین بەردەوام دەبێت

ئارام یوسف 52 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لەکاتەکانی شەوی پێنجشەممەدا باران بارین لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق ببارێت.
  • کەشناسیی عێراق: ناسەقامگیریی کەشوهەوا تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەمشەو باران بارین لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست عێراق بە بڕی جیاواز ببارێت.


سنوورى بارانەکە

  • ئاماژە بەوەشکراوە، باران بارینەکە زیاتر سنووری پارێزگای ئەنبار دەگرێتەوە، کە هەندێک جار هەورە بروسکە و تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.
  • بە گوێرەى ئەو وێنانەی لە مانگی دەستکردەکانەوە بەدەستهاتوون، بوونی هەوری کۆموڵوسی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەدی کراون، کە پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باکووری عیراق.
  • ڕۆژی هەینی ئەگەی باران بارین هەیە بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی بەردەوامبوونی دۆخی ناسەقامگیریی کەشوهەوا.

ئەوە لە کاتێکدایە، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات دۆخی ناسەقامگیریی کەشوهەوا تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

کەشناسیى هەرێمى کوردستان: ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت

ئارام یوسف

52 خولەک پێش ئێستا