ژوورى بازرگانى سلێمانى داواى پاراستنى مافى هاونیشتمانییان و بازرگانەکانیش دەکات

ئارام یوسف 43 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ژوورى بازرگانى سلێمانى داواى پاراستنى مافى هاونیشتمانییان و بازرگانەکانیش دەکات.
  • ژوورى بازرگانى سلێمانى: پشتیوانیی داواکارییەکانى بازرگانەکان دەکەین.
  • داوادەکات ئەو بازرگانانەى بەر لە گۆڕینى بەهاى دینار مامەڵەى بانکییان کردووە بۆ کڕینى کەرەستەو پێداویستى بە نرخى پێشوو دۆلاریان پێبدرێت.

لە ڕاگەیێنراوى ژوورى بازرگانى و پیشەسازیی سلێمانى هاتووە، بە مەبەستی پاراستنی هاوسەنگی بازاڕ و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی بڕیارى دابەزینى بەهاى دینار لەسەر هاونیشتمانییان و بازرگانەکان، بەردەوام داوای پاراستنی جێگیری و هاوسەنگی لە نرخی دۆلار دەکات و پشتیوانی لە ماف و داواکارییە ڕەواکانی بازرگانانی هاوردەکاریش دەکەن.


پێش دەرچوونى بڕیارەکە

  • ئەو بازرگانانەی پێش دەرچوونی بڕیارەکە کاڵاکانیان کڕیوە، ڕێکارێکی تایبەت دابین بکرێت و حەواڵەکانیان بە نرخی پێشووی دۆلار.
  • واتە 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک، ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی تووشی زیانی دارایی نەبن.

هاوکات لەگەڵ داواکارییەکەى ژوورى بازرگانیی سلێمانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی گومرگى هەرێمى کوردستانیش نوسراوێکى ئاڕاستەى دەروازە سنوورییەکان کردو  لە ڕۆژى پێنجشەممەوە، کار بە بەهاى نوێى دینار بەرامبەر دۆلار کراوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

جێگری پارێزگاری سلێمانی داوایەکى بەپەلە ئاڕاستەى بازرگانان دەکات

بڕیارى دابەزینى بەهاى دینار گەیشتە دەروازە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان

ئارام یوسف

43 خولەک پێش ئێستا