بڕیارى دابەزینى بەهاى دینار گەیشتە دەروازە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان

ئارام قەرەداغی 40 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • بڕیارى دابەزینى بەهاى دینار گەیشتە دەروازە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان.
  • لە بەرامبەر 100 دۆلار 152 هەزار دینار لە بازرگانەکان وەردەگیرێت.

بە گوێرەى نوسراوێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی گومرگى هەرێمى کوردستان، کە ئاڕاستەى دەروازە سنوورییەکان کراوە، داواکراوە کار بە نرخى نوێى دینارى عێراقى بکرێت و لە بەرامبەر هەر 100 دۆلارێک 152 هەزار دینار لە بازرگانەکان وەربگیرێت.


نووسراوەکەى گومرگى هەرێم

  • لە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـى تشرینى یەکەمى 2026، بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
  • گومرگى هەرێمى کوردستان: لە بەرامبەر 100 دۆلار 152 هەزار دینار لە بازرگانەکان وەربگیرێت.

شەوى شەشى تشرینى یەکەم ئەنجوومەنى وەزیرانى فیدراڵ لە کۆبوونەوەى ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا بە دابەزاندنى بەهاى دینارى عێراقى بە ڕێژەى لە 15 بۆ هەر 100 دۆلارێک.

پێشتر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەدرایە بازرگانەکان ئێستا 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار دەدرێتە بازرگانەکان و ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆى لەسەر بەرزبوونەوەى نرخى کاڵا و شمەک و پێداویستى دەبێت کە بازرگانان لە دەرەوەى هەرێمى کوردستانەوە هاوردەى دەکەن.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

پسپۆڕێکی دارایی هۆشداریی دەدات لە دابەزاندنى بەهاى دینار

فالح سارى پێشتر لە بارەى دابەزاندنى بەهاى دینار چوارچێوەى هەماهەنگى ئاگادارکردووەتەوە

ئارام قەرەداغی

40 خولەک پێش ئێستا