ڕوبیۆ مەرجی فڕۆشتنی فڕۆکەی ئێف-35 بە تورکیا ئاشکرا دەکات
پووختەى هەواڵەکە
- مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مەرجی وڵاتەکەی بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف-35 بە تورکیا ئاشکرا کرد.
- ڕوبیۆ بۆ تورکیا: بە دەستهێنانی ئێف-35 پەیوەستە بە چارەسەرکردنی گرفتی ئێس-400ـی ڕووسی.
لە سەردانەکەیدا بۆ یۆنان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی یۆنان، دووپاتیکردەوە، کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-400 لە ڕووسیا لە لایەن تورکیاوە، گرفتی لە بەردەم فرۆشتنی فڕۆکەکانیان بە ئەنقەرە درووستکردووە، چونکە سزاکانی ئەمریکا لە سەر ڕووسیا، مەرجەکە یاساییەکانی ڕێگەپێدانی ئەو فرۆشتنەی قەدەغە دەکات، لەبەرئەوەی ئێستا تورکیا خاوەنی سیستمی بەرگریی ئێس- 400ـە، ناتوانن فڕۆکەکەیان پێبدەن.
بەڵێنى ترەمپ بە ئەردۆغان
- مانگی حوزەیرانی ڕابردوو ترەمپ، لە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ، بەڵێنیدا بە ئەردۆغان، کار بکات لەسەر خێراکردنی پێدانی فڕۆکە جەنگییە ئەمریکییەکە بە تورکیا.
- دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەردۆغان: لە لای خۆیەوە هیچ ڕێگریەک نابینێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارە.
ئەمە لە کاتێکدایە، پرسی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی نەوەی پێنجەمی F-35 بە تورکیا یەکێکە لە بابەتە ئاڵۆزەکانی پێوەندییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە. تاوەکو ئۆکتۆبەری 2026، فرۆشتنی ئەم فڕۆکانە بە تورکیا لە ڕووی یاساییەوە ڕاگیراوە.
تورکیا لە ساڵی 2019، دوای کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیی S-400، بە فەرمی لە بەرنامەی هاوبەشی فڕۆکەی F-35 وەدەرنرا. واشنتن بڕوای وایە بوونی هاوکاتی ئەم دوو تەکنەلۆژیایە ئاسایشی فڕۆکە پێشکەوتووەکانی ناتۆ دەخاتە مەترسییەوە. بەهۆی یاسای سزاکانی ئەمریکا (CAATSA)، هەر جۆرە ڕادەستکردن یان فرۆشتنێکی ئەم فڕۆکەیە بە تورکیا قەدەغە کراوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
میدیای تورکیا: ڕەنگە ئەنقەرە سیستمی ئێس-400ـی ڕووسی بە وڵاتێکی دیکە بفرۆشێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا