وەزیرى دارایی عێراق: پابەندین بە دابەشکردنی مووچە هەر 30 ڕۆژ جارێک
ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- وەزیرى دارایی فیدراڵ ڕایگەیاند، پابەندن بە دابینکردنى مووچەى مانگانە 30 ڕۆژ جارێک.
- وەزیرى دارایی: خەرجی مووچەى مووچەخۆران 7.7 تریلیۆن دینارە.
فالح سارى وەزیرى دارایی فیدراڵ لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەى داهاتى نانەوتى لە بودجەى ساڵى ڕابردوو 11% بووە بەڵام لە بودجەى ساڵى داهاتوو دەگاتە 19%.
ڕێکارەکانى حکومەتى عێراق
- وەزیرى دارایی عێراق: حکومەت کۆمەڵێک ڕێکارى گرتووەتەبەر لەناویاندا دابینکردنى یەک تریلیۆن دینارە بۆ کەرتى نیشتەجێبوون.
- وەزیرى دارایی عێراق: جەخت لە دابینکردنى خەرجى مووچە هەر 30 ڕۆژ جارێک دەکەینەوە.
فالح سارى وەزیرى دارایی لەگەڵ عەلى زەیدى سەرۆکوەزیران و پارێزگارى بانکى ناوەندى چوونە ئەنجوومەنى نوێنەران بەمەبەستى ڕوونکردنەوە لەسەر دابەزاندنی بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلار.
زەیدى جەختیکردەوە، دابەزاندنى بەهاى دینار بژاردەیەکى ناچارى بووە و بژاردەى خراپتر هەبووە بۆ دەربازبوون لەو دۆخە سەختە داراییەى وڵاتى تێکەوتووە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
ئارام قەرەداغی
1 کاتژمێر پێش ئێستا