شەوى ڕابردوو بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپى ئاوارەکانى ڕۆژهەڵات
رێبوار حەمەوەیس 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- شەوى ڕابردوو بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپى ئاوارەکانى ڕۆژهەڵات.
- دژە تیرۆر لە هەولێر: هێرشەکان هیچ زیانێکى گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
دژە تیرۆر لە هەولێر بڵاویکردەوە، شەوى ڕابردوو بە دوو درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپى ئاوارەکانى ڕۆژهەڵات لە شارەدێى ڕزگارى سەر بە شارۆچکەى خەبات، هێرشەکانیش هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.
لە بارەى ئەو هێرشە درۆنییەى شەوى ڕابردوو کرایە سەر سنوورى هەولێر، دژە تیرۆر لە هەولێر ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان شەوى پێنجشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، کاتژمێر: 22:19، لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات لە شارەدێى ڕزگاری سەر بە شارۆچکەى خەباتی پارێزگای هەولێر.
دژە تیرۆر لە هەولێر ڕاشیگەیاندووە، خۆشبەختانە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
حیزبی دیموکرات: ئێران بە درۆن کەمپی خێزانەکانمان لە هەولێر بۆردومان کرد
رێبوار حەمەوەیس
3 کاتژمێر پێش ئێستا