کەشناسیی هەرێمى کوردستان: سبەى کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە

رێبوار حەمەوەیس 34 خولەک پێش ئێستا
ناوچەى گەناو گوندی قورەگۆ -  شارۆچکەى ڕانیە لە پارێزگاى سلێمانى
ناوچەى گەناو گوندی قورەگۆ - شارۆچکەى ڕانیە لە پارێزگاى سلێمانى

پووختەى هەواڵەکە

  • بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى کەشوهەواى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.
  • کەشناسیی هەرێمى کوردستان: سبەى کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

بە گوێرەى پێشبینیەکان ئەمڕۆ هەینى زۆربەى کاتەکان هەور دەبێت، لە شەودا کاریگەریی شەپۆلەکە لاواز دەبێت و ڕۆژى شەممە کەش ئاسایی دەبێتەوە.


پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو

  • ئەمڕۆ هەینى، لە زۆربەى کاتەکان ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.
  • ئەگەرى هەورەبروسکە و تاوەبارانى کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکان هەیە.
  • لە کاتەکانى شەودا کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکە لاواز دەبێت و کەش ئاسایی دەبێتەوە.
  • سبەى شەممە، ئاسمان بەگشتى لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت.
  • پلەکانى گەرما گۆڕانکارییەکى ئەوتۆیان بەسەردا نایەت و هاوشێوەى ڕۆژانى ڕابردوو دەبێت.

کەشەکە لەناوەڕاست و ڕۆژئاواى عێراق دەگۆڕێت

هەروەها دەستەى کەشناسیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، سبەى شەممە، کەش لە نیمچە هەور لە تەواوى وڵات، دەگۆڕێت بۆ هەور لە بەشەکانى ناوەڕاست و ڕۆژئاوا، لەگەڵ بارانبارینێکى کەم، پلەکانى گەرماش هاوشێوەى ڕۆژانى ڕابردوو بەجیگیرى دەمێنێتەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: باران بارین بەردەوام دەبێت

رێبوار حەمەوەیس

34 خولەک پێش ئێستا