11 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیاوە گەیشتنەوە هەولێر
ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ناوەندی قەیرانەکانی هەرمی کوردستان ڕایگەیاند، 11 گەنجی هەرێمی کوردستان، لە لیبیاوە گەیشتوونەتەوە شارى هەولێر و بە کەسوکاریان شادبوونەوە.
- ئەو 11 کۆچبەرە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی معێتیقە لە تەڕابلوسەوە ڕەوانەی هەولێر کراونەتەوە.
دوێنێ ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئەو 11 کۆچبەرە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی معێتیقە لە تەڕابلوسەوە ڕەوانەی هەولێر کراونەتەوە.
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا:
- لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا توانیویانە 404 کۆچبەری نایاسایی لە لیبیاوە ڕەوانەی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەنەوە.
- باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، پاڵپشتییەکی مرۆیی و خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەش بەو کۆچبەرانە دەکات کە دەگەنە لیبیا.
- باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا: هەماهەنگیی تەواویان لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەیە.
هۆشدارى دەدرێتە گەنجان و کەسوکاریان
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، هۆشداریی دەداتە گەنجان و خێزانەکانیان لە تێوەگلان لە چالاکیی تۆڕەکانی قاچاغچێتی و مامەڵەکردن لەگەڵ تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و دەڵێت، بەهۆی مەترسییەکانی پەیوەندیدار بە کۆچکردن لە لیبیاوە، کۆچبەران ڕووبەڕووی خنکان و بێسەروشوێن بوون دەبنەوە.
ئەحمەد سەحاف، ستاییشی ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی لیبیا دەکات بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵیان و سەرخستنی هەوڵەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
ئەحمەد سەحاف: 11 کۆچبەری هەرێمی کوردستانمان لە لیبیاوە گەڕاندەوە
ئارام یوسف
1 کاتژمێر پێش ئێستا