ئەحمەد سەحاف: 11 کۆچبەری هەرێمی کوردستانمان لە لیبیاوە گەڕاندەوە

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا
ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا

پووختەى هەواڵەکە

  • کابەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند، 11 کۆچبەریان لە تەڕابڵوسەوە بۆ هەرێمی کوردستان گەڕاندووەتەوە.
  • ئەحمەد سەحاف داوا لە گەنجان دەکات بۆ کۆچکردن پەنا بۆ لیبیا نەبەن.
  • ئەحمەد سەحاف بۆ کەسوکارى گەنجان: ئاگاداربن لە مامەڵەکردن لەگەڵ تۆڕەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ و ناردنی ڕۆڵەکانتان بە ڕێگەی مەترسیداری کۆچ.

ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئەو 11 کۆچبەرە لە ڕێگەی فڕؤکەخانەی معێتیقە لە تەڕابلوسەوە ڕەوانەی هەولێر کراونەتەوە.


ئامارەکان ڕزگارکردنى کۆچبەرانى عێراق لە لیبیا

  • لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا توانراوە 404 کۆچبەری نایاسایی لە لیبیاوە ڕەوانەی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەنەوە.
  • بە گوتەی ئەحمەد سەحاف، باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، پاڵپشتییەکی مرۆیی و خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەش بەو کۆچبەرانە دەکات دەگەنە لیبیا.
  • دەشڵێت، هەماهەنگیی تەواویان لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەیە.

کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، هۆشداریی دەداتە گەنجان و خێزانەکانیان لە تێوەگلان لە چالاکی تۆڕەکانی قاچاغچێتی و مامەڵەکردن لەگەڵ تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و دەڵێت، بەهۆی مەترسییەکانی پەیوەندیدار بە کۆچکردن لە لیبیاوە، کۆچبەران ڕووبەڕووی خنکان و بێسەروشوێن بوون دەبنەوە.

ئەحمەد سەحاف، ستایشی ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی لیبیا دەکات بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵیان و سەرخستنی هەوڵەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

دوای 8 مانگ مانەوە لە بەندینخانە؛ 11 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە ڕزگار دەکرێن

چارەنووسی کۆچبەرانی کورد لە لیبیا؛ پشکنینی DNA ڕاستییەکان ئاشكرا دەکات

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا