چارەنووسی کۆچبەرانی کورد لە لیبیا؛ پشکنینی DNA ڕاستییەکان ئاشكرا دەکات
کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بەدواداچوونیان بۆ چارەنووسی 18 کۆچبەرى کورد کردووە
- بەکر عەلی: هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە کە ئەو کۆچبەرە کوردانە گیانیان لەدەستدابێت
- بەکر عەلی: بۆ دڵنیابوونەوە پشکنینی دی ئێن ئەی لە کەسوکاری کۆچبەرەکان وەرگیراوە
بەکر عەلى، سەرۆکى کۆمەڵەى پەنارەبە گەڕاوەکان بەکەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئەوان هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدا نییە بیسەلمێنێت کە ئەم 18 کۆچبەرەى دەوترێت گیانیان لەدەستداوە کوردبن، یان خەڵکى هەرێمى کوردستانبن.
بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان:
- بۆ دڵنیابوونەوە نموونەی دی ئێن ئەی لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە وەرگیراوە.
- لە لیبیا 67 تەرم هەیە لەمانگی حوزەیرانەوە لە ساردکەرەوە هەڵگیراون.
- لەپاش وەرگرتنی پشکنینەکە پێویستی بە 20 بۆ 25 ڕۆژ هەیە بۆ گەڕانەوەی ئەنجامەکە.
- بەدواداچوونی زیاتر دەکرێت ئاخۆ ئەنجامەکان وەک یەکن لەگەڵ تەرمەکان یاخود نا.
ڕێگەی هات و نەهاتی کۆچ
ئەو کۆچبەرانە خەڵکی ڕاپەڕین و شارەزوورن و بەچەند قۆناغێک ڕێگەی کۆچیان گرتووەتەبەر لەماوەی ڕابردوو باس لەوەکرا گوایە ئەو کۆچبەرانە لە ئاوەکانی ئیتاڵیا و لیبیا و لەڕێگەی کۆچدا خنکابن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
کۆچبەران لە سنوورەکانی نێوان تونس و لیبیا ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبنەوە
لیبیا دەستیکرد بە بۆردومانکردنی بەلەمی کۆچبەران
کیژان مەحمود
1 کاتژمێر پێش ئێستا