سعودیە: سێ هاوڵاتی لە دوو هێرشی سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز کوژران

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ساتى هێرشێکى مووشەکى حوسییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەى ڕیاز کە فڕۆکەیەکى مەدەنیان کردووەتە ئامانج
ساتى هێرشێکى مووشەکى حوسییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەى ڕیاز کە فڕۆکەیەکى مەدەنیان کردووەتە ئامانج

پووختەى هەواڵەکە

  • سعودیە: سێ هاوڵاتی لە دوو هێرشی سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز کوژران.
  • هێڵی ئاسمانیی سعودیە: فڕۆکەوانێک کوژراوە و فڕۆکەیەکمان زیانی پێگەیشتووە.

ئەمڕۆ هەینى، 9ـى تشرینى یەکەمى 2026، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعودیە ڕایگەیاند، یەکەم هێرش ڕۆژی پێنجشەممە دامەزراوەکانی فڕۆکەخانەکەی کردووەتە ئامانج، لە کاتێکدا هێرشی دووەم زیانی بە فڕۆکەیەک گەیاندووە.


بەرپرسیارى هێرشەکە کێیە؟

  • ڕاگەیێنراوەکە ئاماژەی بە بەرپرسیارانی هێرشەکە نەداوە، ئەگەرچی ڕۆژی پێنجشەممە، حوسییەکان ڕایانگەیاند، بە مووشەکی بالیستیکی فڕۆکەخانەکەیان کردووەتە ئامانج.
  • ئەمە بە کوشندەترین هێرش بۆ سەر سعودیە دادەنرێت، دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردووەوە، هێزەکانی حکومەتی یەمەن، ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی فراوانیان دژی حوسییەکان دەستپێکرد.
  • کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی سعودیە لە ڕاگەیێنراوێکی جیادا پشتڕاستیکردەوە، یەکێک لە فڕۆکەکانی زیانی پێگەیشتووە.
  • لە کاتێکدا لەسەر زەوی بووە و هیچ سەرنشینێکی تێدا نەبووە، هەروەها کاپتن حەمود بن عەلی کەلسەمی لە نێو کوژراوەکاندا بووە.

هێرشەکان بۆسەر فڕۆکەخانەکانى سعودیە

فڕۆکەخانەی پایتەختی سعودیە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین هێرش بووەتەوە، کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوڵاتییەکی سودانیش هەر لەوێ کوژرا.

لە بارەی بریندارەکانەوە، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنی ڕایگەیاندووە، چەند کەسێک لە نەتەوەی جیاواز لە هێرشەکاندا برینداربوون و برینەکانیان لە نێوان سووک و سەختدان.

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی سعودیە، ئاماژەی بەوەکردووە، جووڵەی فڕۆکەوانی لە کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە گەڕاوەتەوە بارودۆخی ئاسایی خۆی.

لە هەمانکاتدا، هاوپەیمانیی شەڕ دژی حوسییەکان ڕایگەیاند، سێ سەکۆی هەڵدانی مووشەکیی تێکشکاندووە کە لەلایەن حوسییەکانەوە بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ناوچەکە بەکاردەهێنران.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

بەرەى یەمەن گەرمتر دەبێت

شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا