داهاتی نانەوتیی پارێزگاى سلێمانى لە مانگى ئەیلوول بۆ 64.3 ملیار دینار زیادیکردووە

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • داهاتی نانەوتیی سلێمانى لە مانگى ئەیلوول بۆ 64.3 ملیار دینار زیادیکردووە.
  • داهاتى نانەوتیى سلێمانى لە نۆ مانگى ئەمساڵ 498.8 ملیار دینار بووە.

داهاتی نانەوتیی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان لە ئەیلوولى 2026 بڕەکەى 64 ملیار و 396 ملیۆن دینار بووە، بەشێوەیەک پارەى کاش 51 ملیار و 414 ملیۆن دینار و چەک 12 ملیار و 949 ملیۆن دینار و مەقاسە تەنیا چوار ملیۆن و 873 هەزار دینار بووە.


داهاتى نانەوتیی مانگى ئەیلوول و تێکڕاى 9 مانگ:

  • بەراورد بە داهاتى نانەوتیی مانگى ئاب، کە بڕەکەى 57 ملیار و 475 ملیۆن دینار بووە، لەسەدا 10.8% زیادیکردووە.
  • لە نۆ مانگى ئەمساڵ کۆى گشتیى داهاتى نانەوتیی سنوورى سلێمانى 498 ملیار و 824 ملیۆن دینار بووە.
  • تێکڕاى مانگانە لەمساڵدا دەکاتە 55 ملیار و 424 ملیۆن دینار.
  • ئەم داتایانە ڕۆژانە لە ڕێگەی 828 فەرمانبەرەوە لە 28 وەزارەت، شەش گەنجینە و سەدان بەڕێوەبەرایەتیی جیاوازەوە کۆدەکرێنەوە و تۆمار دەکرێن.

پێگەی شەفافییەت، لە تەمموزی 2022وە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستی بەکار کردووە، پڕۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ چاودێریکردنی وردی جموجۆڵە داراییەکان و ئاگادارکردنەوەی هاونیشتمانییان لە داهاتە نانەوتییەکان. پڕۆسەکە ڕۆژانە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی وردەکاریی گشت داهاتەکان بڵاودەکاتەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ماڵپەڕى شەفافیەت: داهاتی نانەوتی سلێمانی بەڕێژەی 66% کەمیکردووە

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا