باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن هۆشداری بە ئەمریکییەکان دەدات؛ زیاتر ئاگاداربن

شێوە عومەر 51 خولەک پێش ئێستا
باڵەخانەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ئوردن
باڵەخانەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ئوردن

پووختەى هەواڵەکە

  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن هۆشداری بە ئەمریکییەکان دەدات؛ زیاتر ئاگاداربن.
  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن: ئەگەری داخستنی ئاسمانی ناوچەکە هەیە.
  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن: حوسییەکان کردەی دوژمنکارانەیان دژی سعودیە ئەنجامداوە.
  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن: ئەگەری بەرفراوانبوونی خێرای ئاڵۆزییەکان هەیە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عەممانی پایتەختی ئوردن، ئاگادارییەکی ئەمنی ئاڕاستەی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و تیایدا داوا دەکات، بەهۆی ئاڵۆزیی بارودۆخی ئەمنییەوە،.


هەڵوەشانەوەى گەشتە ئاسمانییەکان

  • باڵیۆزخانەکە لە ئاگادارییەکەدا ئاماژەی بە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان کردووە.
  • هاوکات ئاماژەى بە داخستنی ئاسمانی ناوچەکە و ڕوودانی ئاستەنگ لە پڕۆسەی گواستنەوەدا کردووە.
  • داوای کردووە، لە ڕێگەی کۆمپانیاکانى گەشتوگوزار یان ماڵپەڕی فەرمیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "مەلیکە عەلیا" لە عەممان، ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بۆ کاتی بەڕێوەچوونی گەشتەکانیان بکەن.
  • حوسییەکان کردەی دوژمنکارانەیان دژی سعودیە ئەنجامداوە، لەوانەش، هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانە مەدەنییەکان و ژێرخانە هەستیارەکان کە قوربانیی لێکەوتووەتەوە.
  • باڵیۆزخانەکە هۆشداری داوە، لە ئەگەری خێرا بەرفراوانبوونی ئاڵۆزییەکان.
  • ئێران و گرووپە لایەنگرەکانی ڕەنگە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، دامەزراوە، یان بنکە و کۆمپانیا پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهاندا بکەنە ئامانج.

هۆشدارییەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ڕیاز و فڕۆکەیەکی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی سعودیە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا، سێ هاوڵاتیی سعودی کە یەکێکیان کاپتنی هێڵی ئاسمانیی سعودیە بووە کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

سوپای ئێران: ئەگەر هێرشەکان دەستپێبکاتەوە بەرەی نوێی جەنگ دەکەینەوە

شێوە عومەر

51 خولەک پێش ئێستا