پاکستان هێزەکانی لە سعودیە جێگیر دەکات: پاراستنی خاکی ڕیاز هێڵی سوورە
پووختەی هەواڵەکە
- پاکستان سەربازی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە جێگیرکردووە
- پاکستان: ئەرکی سەربازەکانمان تەنیا بەرگرییە
لە نێوەندی هەڵکشانی گرژییەکان لەنێوان حوسییەکانی یەمەن و سعودیە، پاکستان پشتڕاستی کردەوە هێزەکانی لە سعودیە جێگیرکراون و جەختی لەوە کردەوە، ئەرکیان تەنیا بەرگرییە.
ساجد حەیدەر خان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان:
- ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرباز و سەرچاوەکانمان لە ڕیاز جێگیرکراون.
- سەربازانی پاکستان لە سعودیە سنوور نابەزێنن و ناپەڕنەوە بۆ لایەنی بەرامبەر بۆ هێرش کردنەسەر حوسییەکان، بەڵام بێگومان خاکی سعودیە دەپارێزن.
هاوپەیمانی مەککە
ئەو بەرپرسە پاکستانییە ڕوونی نەکردەوە، ئایا ئەم جێگیرکردنە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بەرگریی مەککەدا بووە یاخود نا.
لە مانگی ئابدا، پاکستان گرێبەستێکی بەرگری لەگەڵ سعودیە و تورکیا واژۆ کرد، کە هەر سێ وڵاتەکە پابەند دەکات لە ئەگەری هێرشکردنە سەر یەکێکیاندا یارمەتی یەکدی بدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ڕیاز و فڕۆکەیەکی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی سعودیە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا، سێ هاوڵاتیی سعودی کە یەکێکیان کاپتنی هێڵی ئاسمانیی سعودیە بووە کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ڕێککەوتنی مەککە؛ تورکیا، پاکستان و سعودیە هەماهەنگیی سەربازی دەکەن
ڕێککەوتننامەی مەککە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ سوپاسالارانی سێ وڵات کۆبوونەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا