زەیدى سێ وەزارەت بۆ کابینەکەى زیاد دەکات و پۆستە بەتاڵەکانیش پڕ دەکاتەوە

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە

  • پەرلەمانتارێکى حیکمە: زەیدى سێ وەزارەت بۆ کابینەکەى زیاد دەکات
  • پەرلەمانتارێکى حیکمە: یەکێک لە وەزارەتەکان تایبەت دەبێت بە ژیریى دەستکرد
  • پەرلەمانتارێکى حیکمە: وەزارەتى ناوخۆ بۆ یاسر سخەیل مالیکى یەکلایی بووەتەوە
  • پەرلەمانتارێکى حیکمە: عەلى ئەعرەجى کاندیدە بۆ پۆستی وەزیرى بەرگری
  • پەرلەمانتارێکى حیکمە: بنار دۆسکی لە پشکی پارتی وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە وەردەگرێت

ئەحمەد ساعدى، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى ڕەوتى حیکمە ئاماژەى بەوە کرد، عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیران سێ وەزارەت بۆ کابینەکەى زیاد دەکات ئەوانیش وەزارەتى گەشتوگوزار کە پشکى مونتەسیرونە بە سەرۆکایەتیی ئەبو ئالاى وەلائى، هەروەها وەزارەتى ژیریى دەستکرد کە پشکى خەدەماتە بە سەرۆکایەتیی شبل زەیدى و محەممەد ساحب دەراجى ئەو پۆستە وەردەگرێت، هەروەها وەزارەتى دەوڵەت کە پشکى بەرەى تورکمانییە.


وەزارەتەکان بۆ کێ دەبن؟

  • وەزارەتى وەرزش و لاوان لە پشکى ڕەوتى حیکمەیە و سەفا کینانى دەبێتە وەزیرى.
  • وەزارەتى کاریش پشکى عەسائیبى ئەهلى حەقە و محەممەد موسەوى دەبێتە وەزیرى.
  • وەزارەتى ناوخۆ پشکى دەوڵەتى یاسایە و پۆستەکە بۆ یاسر سخەیل مالیکى یەکلایی بووەتەوە .
  • عەلى ئەعرەجى دەبێتە وەزیرى بەرگریى.
  • وەزارەتەکانى پلاندانان و ڕۆشنبیرى پشکى هاوپەیمانیی عەزمە و هێشتا وەزیرەکانى یەکلایى نەکراوەتەوە.
  • وەزارەتی خوێندنى باڵا پشکى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسایە و حەیدەر بەها پۆستەکە وەردەگرێت.
  •  بناس دۆسکى دەبێتە وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پشکى پارتى دیموکراتى کوردستان.

لە ناوەڕاستی مانگی ئایارى 2026 ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە کۆى 23 وەزارەت متمانەى بە 14 وەزیرى کابینەکەى عەلى زەیدى بەخشى و بەهۆى نەبوونى سازان لەسەر بەربژێرەکانیان دەنگدان لەسەر 9 وەزارەت دواخرا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای پەلەکردن لە تەواوکردنی کابینەکەی عەلی زەیدی دەکات

کارنامەی کابینەکەی عەلی زەیدی پەسەندکرا و لە کۆی 23 وەزارەت دەنگ بە 14 وەزارەت درا

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا