چەند زانیارییەک لەسەر گەورەبوونی سنگ لە پیاواندا
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د.شـاخەوان مەحلان، پسپۆڕی نەشتەرگەریی قەڵەوی، دەڵێت '' لە ئەم حاڵەتانەدا پێویستە گەورەبوونی سنگی پیاوان بە نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت"
- گەورەبوونی نائاسایی سنگ لە پیاواندا کێشەیەکی باوە کە دەکرێت بەهۆی تێکچوونی ئاستی هۆڕمۆنەکان یان کەڵەکەبوونی چەوری دروست ببێت
- کاتێک بە دەرمان یان گۆڕینی شێوازی ژیانی پیاوەکە گەورەبوونی سنگی چارەسەر نەبێت
- لە کاتی بوونی ئازاری بەردەوام یان هەستیاریی تووند لە ناوچەی سنگدا
- کاتێک گەورەبوونی مەمکەکە بوبێتەهۆی بێزابوون و دروستبوونی کێشەی دەروونی و شەرمنی بۆ پیاوەکە
هۆکارەکانی گەورەبوونی سنگ لە پیاواندا چین؟
- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان
- خواردنەوە کحولییەکان
- بوونی هەندێک گرێی شێرپەنجە
- نەخۆشییەکانی جگەر
- هەڵکشانی تەمەن
- بەدخۆراکی
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا