فێستیڤاڵی پایز لە دەربەندی ڕانیە ئەمڕۆش بەردەوامە

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
default
default

پووختەى هەواڵەکە

  • فێستیڤاڵی پایز لە دەربەندی ڕانیە لە دوێنێوە دەستیپێکردووە.
  • لە یەکەم ڕۆژدا هەزاران کەس سەردانیان کرد و کاتێکى خۆشیان بردەسەر.
  • ئەمڕۆ چەندین چالاکى جۆراوجۆر بەرێوەدەچن.

چالاکییەکانی دووەمین ڕۆژی فێستیڤاڵی پایز لە دەربەندی ڕانیە بە سپۆنسەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانى و بە هەماهەنگی کەناڵ8، بەردەوامە.


بەرنامەکانى ئەمڕۆ:

  • لە کاتژمێر 10:00 پێشوازیکردن لە میوانەکان دەستپێدەکات.
  • هەموو یاری، چالاکی و خزمەتگوزارییەکان بەردەست دەبن.
  • چەندین چالاکى وەرزشى، هونەرى و ئەسپسواری کولتووری و ڕۆشنبیرى ڕێکدەخرێن.
  • بە بەشداریی کوڕان و کچان، ماراسۆنێک لە دەربەندی ڕانیەوە بۆ ناو  فێستیڤاڵەکە دەکرێت.
  •  

کاسبکار و خاوەنکاران لە یەکەم ڕۆژ ڕازى بوون

لە یەکەم ڕۆژدا هەزاران کەس لە شاروشارۆچکەکانەوە بەشدارییان کرد و کاسبکار و خاوەنکارەکانیش بەگرنگییەوە باسى فێستیڤاڵەکەیان کرد و ڕایانگەیاند، ئامادەبووان پێشوازى باشیان لە بەرهەمەکانیان کردووە، هەروەها فێستیڤاڵەکە بە دەرفەتێکى "گرنگ" بۆ ناساندن و بە بازاڕکردنى بەرهەمەکانیان زانى.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئەمڕۆ کەناڵ8 لە ڕانیەیە؛ فێستیڤاڵى پایز بەڕێوەدەچێت

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا