بەدواداچوونى کەناڵ8؛ دەروازەى ئیبراهیم خەلیل پابەندى بڕیارى هەولێر و بەغداد نابێت
ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- جیاواز لە هەموو دەروازەکان دۆلار بەنرخى بازاڕ لە بازرگانەکان وەردەگرێت.
- پێش گۆڕانکارییەکەى بەهاى دۆلاریش هیچ کات بە 132 هەزار دینار، دۆلارى وەرنەدەگرت.
- تاوەکو ئێستا بازرگانان بێدەنگیان لەم ڕێکارە کردووە و لایەنى پەیوەندیداریش ڕوونکردنەوە نادات.
بەگوێرەى بەدواداچوونێکى کەناڵ8، لە دەروازەى ئیبراهیم خەلیل کاتێک گومرگى هەر کەرەستە و کاڵایەک دەکرێت، ڕاستەوخۆ بە نرخى بازاڕ دۆلار هەژمار دەکرێت ئەمەش پێچەوانەى بڕیارەکانى هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و فیدراڵە.
ناوەڕۆکى بەدواداچوونەکە:
- بەر لە دابەزاندنى بەهاى دینار 100دۆلار بە 160هەزار دینار لەسەر بازرگانەکان هەژمار کراوە.
- پاش دابەزاندنى بەهاى دینار هاوشێوەى پێشوو دۆلار بە نرخى بازاڕ لە بازرگانەکان وەرگیراوە.
- پێشتر دەروازەکانى حاجى ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان، 100 دۆلاریان بە نرخى فەرمیى بانکى ناوەندى هەژمار دەکرد.
- ئەم سێ دەروازەیە ئێستاش 100 دۆلار لە بازرگانان بە 152هەزار دینار وەردەگرن.
پێنجشەممە 8ـى تشرینى یەکەمى 2026، کەناڵ8، نووسراوێکى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی گومرگى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە کە تێیدا داوایکردبوو، بۆ گومرگى کەرەستە و کاڵاکان، بەنرخى بانکى ناوەندى دۆلار هەژمار بکرێت بۆ بازرگانەکان کە 152هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێک.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە
ئارام قەرەداغی
1 کاتژمێر پێش ئێستا